سەید محەممەد ئەمینی میسری(سەیدیان) بەرپرسی چاپەمەنیی سەیدیان- مەهاباد
چاپەمەنیی سەیدیانی مەهاباد لە قۆناغێکی ناخۆش و گرینگدا پێشەنگایەتیی کاری چاپی کتێبی کوردیی کردووە و تا دوایین ساڵەکانی دەیەی ٧٠ و سەرەتاکانی ٨٠ی هەتاوی یەکێ چالاکترین ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بووە.
ڕێز و پێزانین بۆ ئینتشاراتی سەیدیانی مەهاباد و یادی دامەزرێنەری ئەو ناوەندە بەخێر بێ.