ناسنامەی کتێب: چارەکێ بۆ نسیان، کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) ، ناوەندی گوتار: ۷۳ لاپەرە، ۱۳۹۶ ههتاوی.
کەماڵ شەنگالی(ئەمینی)
پێگهی ههواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی-کتێبە شیعری چارەکێ بۆ نسیان لە دانانی کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) ساڵی ۹۶هەتاوی لە لایەن ناوەندی گوتارـ ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە .
ئەم کتێبە لە ههشت وەرز پێکهاتووە و هەوڵ ئەدات لە رێی زەرفیەتەکانی گێڕانەوە ، سووچێک لە کارەساتی شەنگال بخاتە روووەوە ، ئەم دەفتەرە شیعرییە چەن پێرسۆنای لە خۆ گرتووە کە پێکەوە پێوهنەدییان هەیە .
لەم کتێبە شاعیر هەوڵی داوە لە پوتانسیەلی ژنریکی ژانرەکانی دیکەی هونەر و ئەدەبیات(وەک سینەما، موسیقا و چیرۆک) بۆ دەوڵەمەند کردنی کایە زمانییەکانی کەڵک وەر بگرێت.
شایانی باسە کەماڵ شەنگالی یەکێ لە پێشهنگهکانی شیعری بەرەی چوارە کەتا ئێستاش وەک شیعری ئاونگاردی کوردی لە قەڵەم ئەدرێ ، ئەم شاعیرە خاوەنی شێواز و دەنگی تایبەت بە خۆیە و تا ئێستا سێ کۆمەڵە شیعری بڵاو کراوەتەوە.
قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی ـ سلێمانی یانەیقەڵەم ۲۰۰۷
ئەسپایی کەوتن ـ گوتار ۲۰۱۶
چارەکێ بۆ نسیان ـ گوتار ۲۰۱۶
چاپی دوبارەی قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی ـ گوتارە ۲۰۱۶
هەروەها زیاتر لە سەد وتار و یادداشتی رەخنەیی لە نووسینی ئەم شاعیرە چاپ کراوە .
جیا لە بواری ئەدەبی کتێبی کۆمەڵگا و دەولەت لە نووسینی باقر پەرهامی هاوبەش لەگەڵ سابیر مورادی وەریگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی.
ئالبۆمه شیعری «چارەکێ بۆ نسیان» که ۸ تراک له خۆ دهگرێ به دهنگی شاعیر بۆ یەکەم جار لە ڕێگای ماڵی کتێبی کوردی بڵاو دەبێتەوە و هەموو مافێکیشی بۆ ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی پارێزاوە.
بە بۆنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمەوە ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی”پیرۆزبایی لە شاعیر و ڕهخنهگر بهڕێز کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) دەکات و دەسخۆشی دیارییە ناوازەکەیان دەکات.
جێگای ئاماژهیه دهنگههڵگری ئهم بهرههمه، بهڕێز “حسێن مهجید زادە” یه.
? ئالبۆمه شیعری «چارەکێ بۆ نسیان»
۱-حوزنە خیابانییەکانی بێ وەرز
۲-وەرزی گورگ لە تفێکی سەرەو ژووردا
۳-وەرزی نیلووفەر دڵبەری بڕبڕەی پشتی
۴-شکست رێک وەکوو شکست
۵-ون بوون لە وەرزی با و باوکیشم غەمبام
۶-وەرزی کەوتن بە پێوەری با
۷-ههمیشه له بهر تاقی پهنجهرهکه
۸-شین ڕاااا کیژان گونە کوژران
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.