خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبە شێعری «پارانۆیا» لە نووسینی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

کتێبە شێعری «پارانۆیا» لە نووسینی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: پارانۆیا، حەمەی کەریمی، ناوەندی گوتار: ۵۳ لاپەرە، ۱۳۹۸ هه‌تاوی.

حەمەی کەریمی

پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی-کتێبەشێعری «پاڕانۆیا» لە نووسینی حەمەی کەریمی لە لایەن چاپەمەنی گوتار و لە (۵۳) لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەران و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە یەک شێعری درێژ بە ناو «پارانۆیا» و گێڕەوەی ئەزموونی ئەدەبی چەند ساڵی شاعیرە لە پانتای شێعری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و دەبێتە دووەم کتێبە شیعری چاپکراوی ئەم شاعیرە لە ماوەی ۱۰ ساڵی پێشوودا.

«پارانۆیا» وانواندنی ئینسانی دەردمەندی هاوچەرخە، کە بە هۆی دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە و پارادۆکسی ژیانی مودێڕنەوە تووشی تێکچوونی زەینی و دەروونی دەبێ و هاوکات چەشنێک لە ژیانی پارانۆئیدی دەژی، بەمەوە شاعیر هەوڵیداوە فۆرمێکی شکستخواردووی گێڕانەوەی پچڕ پچڕ و فەزاگەلی کاتکراو، کاراکتەری چەند شەخسییەتی بە زمانی پارۆدی و زمانێک کە جیاواز لە بەکار هێنانی تەکنیکی جوانیناسانە، (هاوکات لە فۆرمێکی گێڕانەویی پچڕ پچڕ و شکستخواردووش پەیڕەوی دەکا ) لە دەقدا تەجرەبە بکات.

«پاڕانۆیا» بۆ یەکەم جار لە سی و دووهەمین پێشانگای نێونەتەوەی تاران روونوێنی کرا و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی شیعر،حەمەی کەریمی دانیشتووی شاری مەریوانە و چەند ساڵە وەکوو یەکێک لە شاعیرە چالاکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەستێنی شیعر و ئەدەبیات کار دەکات.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ، ئەم شاعیرە  تا ئێستا چوار به‌رهه‌می چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

۱- ” شاری رووناکی زەردەشت”
۲-” هەڵوێستی رۆژئاوا لە بەرانبەر زەردەشت” دا لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ” جەمال عیرفان” ۲۰۱۲ و ۲۰۱۳ چاپ و بڵاو بۆتەوە،.
۳ -” ئاوابوونی ژیان” کۆمەڵە شیعر.
۴-” پارانۆیا”

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *