خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / زمان و وێژەی کوردی پاش ٦٠ ساڵ ژیانی ئاکادێمیک

زمان و وێژەی کوردی پاش ٦٠ ساڵ ژیانی ئاکادێمیک

«زمان و وێژەی کوردی پاش ٦٠ ساڵ ژیانی ئاکادێمیک: پێویستیی گۆڕانکاریی پارادیگماتیک[۱]»

د. بەختیار سەجادی

سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردی، زانستگای کوردستان، سنە

کورتە:

هەر دوو بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی بەغداد و بەشی کوردۆلۆجی لە ئاکادێمیی زانستە ڕۆژهەڵاتییەکانی سەینت پێتێرزبورگ لە ساڵی ١٩٥٩دا دامەزران و بەم چەشنە زمان و ئەدەبی کوردی وەک بەشێکی زانستیی سەربەخۆ هاتە نێو گوتاری دامەزراوەیی ئاکادێمیکەوە. ئەو دوو بەشە دواتر پەرەیان سەند و لە قۆناغەکانی تریشدا بەشە فێرکارانە و زانستییەکانی دیکە سەبارەت بەم بابەتە لە زانکۆکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا کرانەوە. ئەم وتارەی بەردەست دەیەوێ ئەو خاڵە بخاتە ڕوو کە ئەو بەشانە، سەرەڕای کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان، هاوکات نەیان‌توانیوە ئەو جۆرەی شیاو و پێویستە خۆیان تازە بکەنەوە. ئەو بەشانە، لە لایەکەوە، خۆیان لە دەستکەوتەکانی دەڤەری فێرکاری وەکوو بواری زانستی و پسپۆڕانە دوور خستووەتەوە و، لە لایەکی تریشەوە، توێژینەوەکانیان لە هەر دوو باری ناوەرۆک و فۆرمەوە و بە تایبەت لە ڕووی سیستەمی هزری و میتۆدۆلۆژییەوە گەشەیەکی بەرچاویان بە خۆیانەوە نەبینیوە. لەم وتارەدا باسی واتا نەرێنییەکانی زاراوەی «کوردولۆجی» دەکرێت و پاشان ئاوڕ لەو ڕوانین و لایەنە زاڵە نەرێنیانە دەدرێتەوە کە لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆ ڕۆژئاواییەکاندا وەکوو تایبەتمەندی و پارادایم دەرکەوتوونە. هەروەهاش، تیشک دەخرێتە سەر کۆمەڵێ خاڵی لاوازی گشتیی بەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردی لە سەرجەم کوردستاندا کە لێرەدا وەکوو وێستاوی و کەموکۆڕیی پارادیگماتیک ناوزەد دەکرێن. لە کۆتاییشدا، لەسەر پێویستیی هاتنە ئارای «گۆڕانکاریی پارادیگماتیک» لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی و بەشەکانی زمان و ئەدەبی کوردیدا هەڵوێستە دەکرێت.

وشە سەرەکییەکان: زمانی کوردی، ئەدەبی کوردی، کوردۆلۆجی، ڕۆژهەڵات‌ناسی، گۆڕانکاریی پارادیگماتیک

داگرتنی ته‌واوی وتاره‌که‌

________________

[۱] . ئه‌م نووسینه‌ وه‌کوو «وتاربێژیی سه‌ره‌کی» له‌ ده‌ستپێکی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی  (زمانناسی و بووتیقا) که‌ له‌ ۱۹و۲۰ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸دا له‌ زانکۆی کوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، پێشکه‌ش کرا.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *