دەربارەی فەرهەنگی ئازادی
فەرهەنگی ئازادی زانستی ترین فەرهەنگی ئینگلیزی _کوردیە بە شێوەزاری سۆرانی، کە ڕێژەی ووشە و زانیاری لە سەرجەم فەرهەنگە بە چاپ گەیشتووەکان زۆرترە و زیاتر لە چل وچوار هەزار ووشەی سەرەکی و چوار هەزار وشەی ناسەرەکی تێدایە. لەم فەرهەنگەدا شێوازی فۆنیتکی وشەکان نووسراوە و زۆربەی وشەکان بە مەبەستی تێگەیشتنی باشتری خوێنەران لە ڕستەی نموونەییدا بەکارهێنراون.
ئەم پەرتووکە ئاکامی سی ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی زانستی دوکتۆر قەرەداغی یە لە بواری فەرهەنگنووسی نوێ و میتۆدیک دا.
تاگەکانفەرهەنگی ئازادی