خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / «دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» چاپده‌كرێته‌وه‌.

«دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» چاپده‌كرێته‌وه‌.

«دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» چاپده‌كرێته‌وه‌.

به‌مزووانه‌ چاپی‌ نۆیه‌می‌ ڕۆمانی‌ «دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا»ی‌ نووسه‌ر و ڕۆماننووس «به‌ختیار عه‌لی‌» بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

چاپی‌ نوێی‌ «دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» له‌لایه‌ن نووسه‌ر خۆیه‌وه‌ چاپده‌كرێت و له‌ ڕێگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ڕۆشنبیریی‌ ڕه‌هه‌نده‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.

تابلۆی‌ به‌رگی‌ ڕۆمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند «ئامانج ئه‌مین»ـه‌وه‌ دروستكراوه‌ و له‌ «چاپخانه‌ی‌ كارۆ» چاپده‌كرێت.

«دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌كانی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ جگە لە سۆرانی و شێوەزاری کرمانجی تا ئێستا به‌ پێنج زمانی‌ جیهانی‌ (ئه‌ڵمانی‌ و فه‌ڕه‌نسی‌ و ئیتاڵی‌ و فارسی‌ و عه‌ره‌بی‌) چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و وا بڕیاره‌ له‌ ئه‌مساڵدا به‌ زمانی‌ ئینگلیزیش چاپبكرێت.

له‌ گفتوگۆیه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ختیار عه‌لی‌ ده‌ڵێت «گه‌ر بمرم و بهێڵن ته‌نها یه‌ك كتێبی‌ خۆم ببه‌م بۆ ئه‌و دونیا، له‌ نێو هه‌موو كتێب و نووسینه‌كانمدا «دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م».

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *