دەفتەرە شیعری «گەڕیدەی بێهاودەم» بڵاو ده‌کرێتەوە
بڵاوکراوەکانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه دەفتەرە شیعری (گەڕیدەی بێهاودەم) ی نووسەر و وەرگێڕ دیلان قادر چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه کە پێک هاتووە لە چەند دەقێکی شیعری ئاوێتە بە ئەدەبی تاراوگە و یەکەمین ئەزموونی شیعری دیلان قادرە.
له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه دیلان قادر ده‌ڵێت: ”شیعره‌كان له نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ نووسراون و به‌رهه‌می ژیانكردنن له سێ شاری جیاواز، ئه‌ویش شاره‌كانی مۆنتریاڵ، كێبێك و ڤانكوڤه‌ر له كه‌نه‌دا. ئه‌وه‌ی لای من ده‌قه‌كان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه هه‌بوونی تووخمی گه‌ڕانه تیایاندا، بۆ نمونه گه‌ڕان به ڕابوردوودا، به شوێنی جوگرافیدا و له هه‌مووشیان به‌رچاوتر گه‌ڕانه به خه‌یاڵدا.”
چەند دێرێک لە کتێبەکەوە:
له سپێده‌دا خۆمان پێچایه‌وه و
به‌دوای ده‌رچه‌ی تردا گه‌ڕاین
سووربوونمان ئه‌ڵماسێك بوو ده‌دره‌وشایه‌وه
په‌مووی كێڵگه‌كان لێمانه‌وه ئاڵان
قه‌وزه پێڵاوه‌كانی داپۆشین
گه‌ڵا له په‌نجه‌كانمانه‌وه ڕوا
ناوقه‌دمان قاوه‌یی داهات
پاساری له قژماندا پشووی دا
بووین به به‌شێك له گه‌ردوون و فریا نه‌كه‌وتین
بگه‌ین به نێو هه‌قیقه‌تی ئه‌شكه‌وته‌كان.
نووسەر و وەرگێڕ (دیلان قادر) له ساڵی ١٩٨٧ له سلێمانی له دایك بووه و له ده‌ربه‌ندیخان گه‌وره بووه. پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له زانكۆی سلێمانی، ڕۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ خوێندنی ماسته‌ر له ویلاته یه‌كگرتووه‌كان و پاشان له ساڵی ٢٠١٤ سه‌فه‌ری كردووه بۆ كه‌نه‌دا و ئێستا له شاری ڤانكوڤه‌ر ده‌ژی. ژماره‌یه‌ك له نووسینه تیۆری و شیعرییه‌كانی دیلان قادر له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌رگێڕانێكیدا له ماڵپه‌ڕی كو‌لتور مه‌گه‌زین به‌رده‌ست ده‌كه‌ون.
پێشتر دیلان قادر دوو کتێبی وەرگێڕانی لە ئنگلیزییەوە بە چاپ گەیاندووە ئەوانیش: نامه‌یلێ بۆ شاعیرێكی گه‌نج – ڕهینه ماریا ڕیڵكه (نامه) و سمایل – دانیاڵ كوین (ڕۆمان). کتێبی گەریدەی بێهاودەم یەکەمین ئەزموونی شیعرییەتی. له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان بڵاو ده‌کرێتەوە.
.ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.