خانه / دسته‌بندی نشده / مامۆستا قانع و مامۆستا شێرکۆ بێکەس

مامۆستا قانع و مامۆستا شێرکۆ بێکەس

قانع و مامۆستا شێرکۆبێکەس

▪️لە ڕۆژی ۲۰۰۳/۳/۳ لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی، ئەم بەرهەمەم دایە خزمەتی و داوام لێ کرد بیرو ڕای خۆی سەبارەت بە مامۆستا قانع دەرببڕێ، بەڕێزیان گەورەیی زۆریان نواند و کاغەزێکی لەسەر مێزەکەی هەڵگرت و ئەم شیعرەی خوارەوەی بە خەتی خۆی نووسی و فەرمووی من ئەمەم بۆ قانع هەیە. منیش عەرزم کرد: قوربـان جەسارەت نەبێت تەفاوەتی نێوان شێرکۆ بێکەس و قانع چیە؟ فـەرمووی لە زۆر شتدا تەفاوەتمان هەیە. من زۆرێ لە شەوان لەگەڵ ئەو هەمو خەفەتەدا، لەسەر کەشتیێکی تەفریحی لەسەر دەریا، تەماشای ئەستێرە و یاڵەکانم کردوە، خۆشیم ڕابواردوە . بەڵام قانع هیچ کات خۆی لەو چینە چەوساوە جیا نکردوەتەوە و هەرگیز شەوێکی خۆشی ڕانەبواردوە.
منیش پێم خۆش بوو دەسخەتەکەی بکەمە ڕووبەرگی دووەمی بەرهەمەکە، ئەمەش دەقی شێعرەکە:

قانع
ئەو مێوژەی
کە گوندێکی شیعر نەما
لێی نەخوات و
کەچی خۆشی
بە دەمی تاڵ
ماڵ ئاوایی لەمێوژ و
لە ئێمە کرد.

شێرکۆ بێکەس
سلێمانی ۲۰۰۳/۳/۳

کتێبی زایەڵەی زرێبار | کۆکردنەوەی مەلا ئەحمەد نەزیری

?ببنه‌ ئه‌ندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

? https://t.me/kurdishbookhouse

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خانه کتاب کُردی رتبه نخست پایگاه‌های خبری استان کردستان را کسب کرد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *