کوردستاننامە؛ هەنگاوێک بۆ بەرهەمهێنان و برەودان بە زانستی ئاکادیمیک لە بواری مێژووی کورد و کوردستان
دوکتۆر ئیسماعیل شەمس
کوردستاننامە، کەناڵێکی تێلگرامییە تایبەت بە مێژووی کورد و کوردستان، کە هەوڵ دەدات بە بەرهەمهێنان، بڵاوکردنەوە و هاوبەشکردنی بابەتە مێژووییە توێژینەوەیی، ئاکادیمیک و بەڵگەییەکان لە شێوازی دەق، وێنە و مۆڵتی میدیادا، بەستێنێک بۆ بەرهەمهێنانی زانستی تایبەتیی مێژوو و ئاگاداری لە نوێترین دەستکەوتەکان و لێکۆڵینەوەکان بۆ توێژيران و دەرچووانی ئەو بوارە دابین بکات و هاوکات پێگەیەکی جێی دەستپێڕاگەیشتنە بۆ هەمووان، بە تایبەت هۆگرانی مێژووی کورد و کوردستان کە لەم رێگاوە دەرفەتی خوێندنەوە و ئاگاداری لە دەستکەوتە نوێێەکانی ئەم زانستەیان بۆ بڕەخسێت.
دوکتۆر ئیسماعیل شەمس، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کەناڵی کوردستاننامە، خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای میژووی ئێرانی ئیسلامییە لە زانکۆی تەربییەت مودەڕیسی تاران. بەڕێزیان لە ئێستادا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ناوەندی ئینسایکلۆپدیای گەورەی ئیسلامین لە تاران. بەڕێوبەری بەشی لێکۆڵینەوە کوردییەکان و جێبەجێکاری پرۆژەی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی کورد لە ناوەندی ئینسایکلۆپدیای گەورەی ئیسلامی.
دوکتۆر شەمس، خاوەنی چەندین کتێب و وتاری زانستی و نووسینی لێکۆڵینەوەییە، کە تەوەری سەرەکی زۆربەی بەرهەمەکانی مێژوو و مێژوونووسیی کورد و کوردستانە.
?ببنە ئەندامی کاناڵی کوردستاننامه:
پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @Esmail_shams
? ئیمەیل: esmailshams54@gmail.com
!ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.