خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی«هەنار و فریشتەی مردن» بەرهەمی عەتا محەمەد کرایە فارسی

ڕۆمانی«هەنار و فریشتەی مردن» بەرهەمی عەتا محەمەد کرایە فارسی

ڕۆمانی«هەنار و فریشتەی مردن» بەرهەمی عەتا محەمەد کرایە فارسی

«هەنار و فریشتەی مردن» نوێ‌ترین بەرهەمی «عەتا محەمەد» نووسەری نوێ‌خواز و نوێ‌بیری كوردە كە ساڵی ۲۰۱۸ لەلایەن دەزگای ئەندێشەوە چاپ بووە. لەم ڕۆژانە وەرگێڕاوی فارسی ئەم ڕۆمانە بە قەڵەمی «ڕەزا كەریم‌مجاور» و لە لایەن وەشانخانەی «نگاە»ی تارانەوە بڵاو بۆتەوە.

عەتا محەمەد نووسەرێكی ناسراوی كوردە و لە ساڵی ۱۹۷۰ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و هەتا ئێستا ۱۶ بەرهەمی لە بواری ڕۆمان و كورتەچیرۆك‌دا بڵاو كردۆتەوە و لەم بوارەدا خاوەنی ئەزموون و شێوازی تایبەت بە خۆیەتی. زۆربەی نووسراوەكانی عەتا محەمەد بە شێوەی ڕیالیسمی سێحراوی نووسراون. هەنار و فریشتەی مردن‌یش هەر بەم شێوەیە نووسراوە.

ئازاد بەرزنجی ئەڵێت: «ئێمە چیرۆكنووسمان كەمە. لە پەنجەی دەست تێناپەڕن. یەكێك لەو چیرۆكنووسانەی كە پێویستە فەخری پێوە بكرێت و بۆ زمانە زیندووەكانی دونیا تەرجەمە بكرێت،چیرۆك و ڕۆمانەكانی عەتا محەمەدە.»

هەژار مەجید دوای خوێندنەوەی سێینە گرینگەكەی عەتا محەمەد لە نامەیەكی ئاواڵەدا دەنووسێ: (هەنار و فریشتەی مردن)م تەواو كرد، بە تەواو كردنی ئەم كتێبە، سێینە سەرسوورهێنەرەكەت تەواو بوو. لەم سێ ڕۆمانەدا دەمانخەیتە بەردەم سێ پرسیاری قوڵ، سێ پرسیار كە وەڵامنادرێتەوە و وەك تەلەبەیەكی تەمەڵ لە بەردەم هەر سێ پرسیارەكەدا دۆشداماوم

۱ـئێمە خۆمان دەژین یان ناوەكانمان؟

۲_ ئێمە خۆمان دەژین یان وێنەكانمان؟

۳_ ئێمە خۆمان دەژین یان چیرۆكەكانمان؟

لە ڕێبەری كتێبسازە كوژراوەكاندا فڕیت داینە بەردەم ئەوەی ئێمە جگە لە كۆمەڵێك ناو هیچ نین، هەر دەكرێ خۆمان نەبین و ئەوەی هەبێت یان ناوەكانی ناو ڕێبەر بێت، یان وێنەكانی ناو پاسەوانان و یان چیرۆكی ناو هەنار و فریشتەی مردن بین.

هەر بە جدی كێ ئەڵێ ئێمە وەك بوونێكی فیزیكی هەین؟ كی ئەڵێ ئیمە ناو و وێنە و چیرۆكی ناو كتێبێك نین؟

ئەزانی چی نازانم چی بنووسم، ناشزانم چۆن باسی بكەم

هەر ئەوەندە ئەڵێم سەرسام و حەپەساوم

و لەناو دونیایەكی قوڵی بیركردنەوەدام

ڕووداوەكان و كەسایەتیەكانی ڕۆمانەكانی عەتا محەمەد تەنیا سەر بە كوردستان نین و ئەم نووسەرە كە خۆی دانیشتووی سویدە، زۆر جار كەسایەتیی بیانی و بەتایبەت سویدی لە ڕۆمانەكانی‌دا دەردەكەون و وێڕای كەسایەتیە كوردەكان چیرۆكەكان دەگێڕنەوە.

عەتا محەمەد لە نووسراوەكانی‌دا جگە لە گێڕانەوەی چیرۆك، باسی زۆرێك لە چەمكە فەلسەفییەكان و كێشە كۆمەڵایەتییەكان و فەرهەنگییەكان و كێشە ڕامیارییەكانی جیهانی هاوچەرخ دەكات و بە بۆچوونێكی تازەوە دەیانهێنێتە ناو جیهان چیرۆكەوە؛ بە چەشنێك كە خوێنەر تووشی ڕامان و تێڕامان دەكات.

?ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *