کتێبی «شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردی‌دا» بڵاوکرایەوە
ناسنامەی کتێب: «شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردی‌دا»، باخان ئەحمەد حەمە ئەمین، چاپەمەنی مادیار، سنە ۱۳۹۹.
دوکتۆر باخان ئەحمەد
پێشه‌كى
شيعر و چيرۆك دوو ژانرى سه‌ره‌كى و گه‌شه‌كردووى ئه‌ده‌ب و دوو لقى زۆر سه‌ره‌كيى جيابووهوهى شێوه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئهدهبيشن، كه له مێژووى درووستبوون و گه‌شه‌ى خۆيان‌دا چه‌ندين گۆڕانيان به‌سه‌رداهاتووه و قۆناغى زۆريان بڕيوه تا به‌م شێوازانه‌ى ئه‌مڕۆيان گه‌يشتوون، جگه له‌وه ئه‌م دوو ژانره به‌رده‌وام له سنوورى يه‌ك نزيك بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه‌و و هه‌ندێ جار ئاوێته‌ى يه‌كتر بوون و ده‌بن. ئه‌م نزيكبوونه‌وه‌يه سيمايه‌كى قۆناغى نوێى ئه‌ده‌بى كوردى و ساڵانى دواى ڕاپهڕينيشه، كه به‌لاى ئێمه‌وه له ڕووى ناوهڕۆك و تهكنيكهوه خاڵى جياكه‌ره‌وه‌ى خۆی هه‌يه. يه‌كێك له‌و ژانرانه‌ش كه به‌رده‌وامیى شيعرى پێش خۆيه‌تى، شيعرى چيرۆكئامێز (چيرۆكهشيعره)، كه تێكه‌ڵكردن و خواستنى ڕه‌گه‌ز و سيماى هه‌ردوو ژانرى شيعر و چيرۆكه له به‌رهه‌مێكى شيعريدا و تايبهتمهندييهكى شيعريى ئه‌م قۆناغه‌شه، بۆيه لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌م جۆره شيعرانه، سه‌ره‌ڕاى ناساندنيان و ده‌رخستنى تايبه‌تمه‌نديی وخاڵى جياكهرهوهيان، خزمه‌تكردنه به ڕه‌وتى نوێى شيعرى له قۆناغى ئه‌ده‌بى وسياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيى ده ساڵى دواى ڕاپهڕيندا.
ئه‌رك و ئامانجى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه
ئه‌ركى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه گه‌ڕان و ده‌رخستنى بنه‌ماى په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌م دوو ژانرهيه، بۆيه هه‌وڵمانداوه كه شێوازى نزيكبوونه‌وه و ئاوێتهبوونيان له قۆناغى تايبه‌ت به توێژينهوهكهماندا بخه‌ينه‌ڕوو. مه‌به‌ستى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه پيشاندانى چۆنێتى و كاريگه‌ریى ئه‌م په‌يوه‌ندييه له ئاستى بونيادى هونه‌رى و ناوهڕۆك و بابه‌تى ئه‌م ده‌قانه‌دا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى ده‌رخستنى سيماى هه‌ردوو ئاسته‌كه، كه شيعرهكانيان پێكهێناوه، ئامانجێكى بنه‌ڕه‌تيى لێكۆڵينهوهكهش ئه‌وه‌يه كه سنوور‌و ڕه‌گه‌زه دياره‌كانى ژانرى چيرۆك له ناو شيعردا و چۆنێتى گۆڕان و تايبهتمهنديى به‌كارهێنانيان ڕوونبكاتهوه.
سه‌رچاوه دياره‌كانى لێكۆڵينه‌وه‌كه
بۆ ئه‌م لێكۆڵينه‌وه وه‌ك به‌ڵگه و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌كيى باسه‌كه‌مان كه‌ڵكمان له نموونه‌ى شيعرى ئه‌و شاعيرانه وه‌رگرتووه، كه جێگه‌يان له‌ناو كايه‌ى شيعريدا دياره و خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مى شيعرين، به‌تايبه‌تى هه‌ندێك له‌و شاعيرانه ئه‌زموونى شيعرييان پێش ماوه‌ى لێكۆڵينهوهكهى ئێمه‌ش كه‌وتووه بۆيه چه‌ند نموونه‌مان له‌و شيعرانهش وه‌رگرتووه كه له ماوه‌ى ئه‌و ده ساڵه‌دا نووسراون. ئه‌و شاعيرانهش {حه‌سيب قه‌ره‌داخى، شێركۆ بێكه‌س، له‌تيف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدووڵا په‌شێو، فه‌رهاد شاكه‌لى، ڕه‌فيق سابير، فه‌رهاد پيرباڵ، قوبادى جه‌ليزاده، ئه‌حمه‌دى مه‌لا، جه‌مال غه‌مبار، ڕێبوار سيوهيلى، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، هيوا قادر}ن. هه‌روه‌ها سوود له‌و سه‌رچاوه تيۆرييانه وه‌رگيراوه كه له ژانر و په‌يوه‌ندييان ده‌كۆلێته‌وه، بۆ نموونه ” تيۆرى ئه‌ده‌بی و شێوازناسيى پيتهرهاڵبيرگ و دانه‌رانى تر”، “مفهوم الأدبي”ى تۆدۆرۆف، “نظريۀ أدبيات”ى رينيه ولك و ئاوستين وارن و چه‌ندانى تر، هه‌روه‌ها سوودمان له فه‌رهه‌نگه‌كانى وه‌ك: (“فرهنگ اصطلاحات ادبي”ى سيماداد، “دانشنامۀ نظريههاى معاصر”ى ايرنا ريما مكاريك….هتد } بينيوه، كه له بوارى ئه‌ده‌بيدا فه‌رهه‌نگى به‌سوود و ديارن، جگه له‌وانه‌ش به پێى پێويست له هه‌ر به‌شه‌دا سوودمان له‌و سه‌رچاوانه‌ى به‌رده‌ستمان كه‌وتوون بينيوه، كه هه‌ندێكيان كوردين و هه‌ندێكيشيان له زمانه‌كانى تره‌وه وه‌رمان گرتوون.
گرفتى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه
له ڕاستيدا ئه‌وه‌ى له‌كاتى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌دا تا ڕاده‌يه‌ك گرفت بوو، نه‌بوونى يان كه‌ميى تيۆرياى تايبه‌ت به په‌يوه‌نديى شيعر و چيرۆك له ئه‌ده‌بياتى نوێ‌دا بوو، بۆيه ناچار بووين كه‌ڵك له تيۆيی جياجياى تايبه‌ت به‌و دوو ژانره و بنه‌ڕه‌ت و سه‌رچاوه‌ى ئه‌و دوو ژانره، بۆ خستنه‌ڕووى په‌يوه‌نديى ئه‌و دوو لقه ئه‌ده‌بييه وه‌ربگرين. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش، سه‌رچاوه به زمانى كوردى و تايبه‌ت به‌م په‌يوه‌ندييه له ئه‌ده‌بى كورديدا گرفتيكى تر بوو، كه بۆ گرتنى ئه‌م كه‌لێنه په‌نامان بردۆته به‌ر وه‌رگێڕان، به‌تايبه‌تى هى زاراوه‌كان له زمانه‌كانى تره‌وه.
ڕێبازى لێكۆڵينه‌وه‌كه
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه ده‌رباره‌ى” شيعرى چيرۆكئامێز”ه، كه ژانر و چه‌مكێكى ئه‌ده‌بیى تاڕاده‌يه‌ك چه‌سپاوه. ميتۆدى توێژينه‌وه‌كه ئه‌و جۆره‌يه كه هه‌وڵى تێگه‌يشتن و لێكدانه‌وه‌ى تێكست ده‌دات و به‌دواى ماناى جياجادا ده‌گه‌ڕێ. هه‌وڵدراوه له‌به‌ر ڕۆشنايى و سوود وه‌رگرتن له ئهدهبناسى و به‌تايبه‌تى تيۆرى ئه‌ده‌بدا، هه‌مه لايه‌نه له بابه‌ته‌كه بكۆڵرێته‌وه. ده‌شێ بوترێ ميتۆدهكه هێرمێنوتيكييه، كه له جه‌وهه‌ردا به ماناى تيۆريى تێگه‌يشتن ولێكدانه‌وه‌ى تێكست دێت.
پێكهاته و په‌يكه‌رى لێكۆڵينه‌وه‌كه
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه له سێ به‌ش پێكهاتووه:
به‌شى يه‌كه‌م «سنوورى شێوه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئه‌ده‌ب و تێكه‌ڵبوون و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ يه‌كتر» كه له دوو پار پێكهاتووه ئه‌وانيش: (۱٫ پێناسه و په‌يوه‌نديى ڕه‌گه‌زه و شێوه بنهڕتييهكانى ئه‌ده‌ب و ۲٫ ژانره‌كانى ئێپيك و ليريك و دراما) كه لێره‌دا پێناسه و بنه‌ڕه‌ت و په‌يوه‌نديى ئه‌و ژانرانهمان خستووته ڕوو. هه‌روه‌ها هه‌ر له پارى يه‌كه‌م لقى ب-دا كه (باڵاد وه‌ك نموونه‌ى ئاوێته‌بوونى شێوه‌كانى ئه‌ده‌ب له‌قۆناغه پێشووه‌كاندا)يه، هه‌وڵمانداوه ئه‌م ژانره بۆ بوونى په‌يوه‌نديى دێرينه‌ى نێوان ژانره‌كانى ئه‌ده‌ب بناسێنين. پارى دووه‌م كه ئه‌مانه‌ن: «ئاوێته‌بوون و نزيكبوونه‌وه‌ى ژانره‌كانى ئه‌ده‌ب له قۆناغێكى تر‌ى ئه‌ده‌بدا و درووستبوونى ژانرى نوێ»يه و له سه‌ره‌تايه‌ك و سێ به‌ش پێكهاتووه، كه: پهخشانهشيعر، چيرۆكهشيعر- شيعرى چيرۆكئامێز و چيرۆكى شيعرى له ئه‌ده‌بى كورديدا له خۆده‌گرێ. له‌م پاره‌دا، هه‌وڵمانداوه هه‌ريه‌ك له‌و جۆرانه بناسێنين و په‌يوه‌ندييان به شيعرى نوێوه ده‌ربخه‌ين.
ناونيشانى به‌شى دووه‌مى لێكۆڵينهكهمان «تێمه له چوارچێوه‌ى قه‌باره جياوازه‌كانى شيعرى گێڕانهوهيى چيرۆكئامێزدا »يه. له‌م به‌شه‌شدا به شێوه‌يه‌كى پراكتيكى و به نموونه‌ى شيعرييه‌وه ويستوومانه ديارترين جۆرى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه شيعرى چيرۆكئامێزى قۆناغهكهيان له خۆگرتووه، هه‌روه‌ها چۆنێتيى ده‌ركه‌وتنيان پيشانبدهين.
له به‌شى سێيه‌ميشدا كه به ناونيشانى «تايبهتمهنديى بونيادى هونه‌ريى چيرۆكه شيعرى قۆناغه‌كه»يه، له لايه‌نى ڕووخسار و وێنه و به‌ها ئيستاتيكييهكان و بونيادى هونه‌ريى ئه‌و شيعرانهى كه گێڕانهوهيان وه‌ك تهكنيكێك به‌كارهێناوه و ده‌چنه چوارچێوه‌ى بابه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌وه، كۆڵيوينهتهوه و نموونه‌ى پێويستمان خستۆته به‌رچاو.
دواتر له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه پێى گه‌يشتووين، دواتر ڕيزبهنديى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه سوودمان لێ بينيون، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى باسه‌كه به زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى خراونه‌ته‌ڕوو.
دوکتۆر باخان ئەحمەد حەمە ئەمین، لە دایکبووی ساڵی ۱۹۸۶ی پارێزگای سلێمانی، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمان و ئەدەبیاتدا. ناونیشانی نامەی دوکتۆرای د. باخان “بررسی کاربست نقد و نظریهٔ ادبی در مقالات کردی و فارسی( مقالات موردی مجلهٔ دانشگاه سلیمانی و نقد ادبی)”یە، که لیکۆڵینەوەی بەراوردکارییە لە نێوان ئەدەبیاتی کوردی و فارسی‌دا، و بە پلەی بالا وەرگیراوە.
کتێبی بەردەست واتا “شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردی‌دا”، نامەی ماستەری دوکتۆر باخان ئەحمەدە کە لە زانکۆی سلێمانی بە پلەی باڵا قبوڵکراوە.
دوکتۆر باخان ئەحمەد، ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی و لە نووسینی “یەکەمین کتێبی ئەکادیمیی فێرکردنی زمانی کوردی بە غەیرە کورد”، بەشدار بووە و هەروەها خاوەنی چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی تری ئەدەبییە. جێگای ئاماژەیە جگە لە زانکۆی سلێمانی، لە زانکۆی کوردستانی سنەش وانەیان وتۆتەوە،
بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.