دوکتۆر ئاهەنگەرنژاد، ڕووناکیی چرای هزار بەرگ کتێب پێشکەش دەکاتە بەندیخانەی دێزڵئابادی کرماشان
بە پێی ڕاگەیێندراوی پەیجی فەرمیی دوکتۆر جەلیل ئاهەنگەر نژاد، نووسەر و شاعیری کرماشانی و بەڕێوەبەر و سەرنووسەری حەوتەنامەی دەنگی ئازادی، لە تۆری ئینستاگرام؛ بەڕێزیان بە بەخشینی هزار بەرگ کتێبی کتێبخانەی تایبەتیی خۆی بە کتێبخانەی زیندانی دێزڵئابادی کرماشان، هزار چرای کتێب دەکاتە مێوانی نوێی ئەو بەندیخانە تا کوو بە ترووسکایی پیت و گری وشەیان ڕووناکی بخەنە نێو کات و ساتە پڕ لە مەینەت و داخراوەکانی گرتوو و بەندییەکاندا.
بەڕێز ئاهەنگەرنژاد بەم بۆنەوە لە پەیامێکی کۆرتدا نووسیویە:” هەستێکی تاڵ و شیرینە، تاڵ لەو ڕووەوە کە کتێبەکانم بەشێکی لە نیشتمانم (کتێبخانەکەم) بوون، شیرین لەو ڕوەوە کە بڕیاری هاوڕێی نوێ بدۆزنەوە لە ژینگەیەکی نوێدا….”
ماڵی کتێبی کوردی، بە بەرزنرخاندنی ئەم کاره پیرۆزه، سپاس و پێزانینی خۆی بە بەڕێز دوکتۆر ئاهەنگەر نژاد ڕادەگەیینێت.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.