بەشێک لە ڕۆمانی گۆڕەشار بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی
ئەوەتا ئەوە نییە زمانم هەیە. ئەی بۆ بۆت هەڵناسووڕێ؟ مەیەڵە زوڵمت لێ بکرێ. ڕۆڵە زمانت نەبێ هەموو کەس چیت لێ دەکا. دەبێ بتوانی حەقانەتی خۆت ئەرێ گوتی چی لێ بکەی؟…. مووسا ترسا لە گا و بە خودای گۆت. خودا گۆتی مووسااا ماترسااا بڕۆ بۆخۆن دااگەڵتییین. وەحلول مین عوقدەتەن زمانم گرێی زمانم مانم زمانم مانم…. ل٦٠
وەحلول عوقدەتەن مین لیسانی خۆم دەکەمەوە، بە زار و زمان و ددان و لێو، دەیکەمەوە ئەو گرێیە… بە توندی زمانم دەگەزم. تامی خوێنی زمانم لە زارمدا دێ و دەچێ…. زمان، خوێن. گرێیەکم لە زماندایە ڕەهای دەکەم. مووساا ئەو لە ڕادەی دەرکردووە! هیچ ترسوو نەبێ. ئەو شتە ڕەشە دەی خن کێنم…. ل ١٣٥