خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ماڵپه‌ڕی مه‌وله‌وی وەشانی دەستپێکرد

ماڵپه‌ڕی مه‌وله‌وی وەشانی دەستپێکرد

ماڵپه‌ڕی مه‌وله‌وی وەشانی دەستپێکرد

ئه‌مڕۆ ڕێککەوتی ۲۱/۸/۲۰۲۱ له‌ بینای سه‌رای كۆنی سلێمانی وه‌ک كارێكی هاوبه‌شی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ و هه‌ر سێ زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی(زانكۆی ئه‌مریكی عێراق_سلێمانی، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سنه‌) به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارێزگا، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌شێک له‌ نووسه‌ران، مه‌وله‌ویناسان، مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی مه‌وله‌وی و عه‌شیره‌تی تاوگۆزی ڕێوڕەسمێکی شایسته‌ بەڕێوە چوو.

سه‌ره‌تای ڕێوڕەسمەکە وتاری به‌خێرهاتن و وردەکاری ماڵپەڕەکە له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ئیمتیازی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ خوێنرایه‌وه‌.

وتاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ لایه‌ن مامۆستا ئه‌یوب كوێخا ڕۆسته‌م، دوابه‌دوای ئێمەش وتارێک له‌ لایه‌ن مامۆستا موحەممەد عه‌لی قه‌ره‌داغی پێشكه‌شكرا.

دواتر وته‌ی هه‌ر سێ زانكۆ هاوبه‌ش خوێنرایه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ وته‌ی هه‌ریه‌ک له‌: 

دوكتۆر ماری سه‌رۆكی ناوه‌ندی كه‌شكۆڵ له‌ زانكۆی ئه‌مریكی عێراق سلێمانی

دكتۆر نه‌وید نه‌قشبه‌ندی – نوێنه‌ری زانكۆی كوردستان سنه‌.

دكتۆر موحەممەد پێنجوێنی – نوێنه‌ری كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان_زانكۆی سلێمانی.

ئێستا دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن لەم لینکەی خوارەوە

www.mawlawi.krd

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *