ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دیوانی «من شەوێكی دڵتەنگم هەیە» بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ، کاتژمێر چواری ئێوارە، هەینی ٢٢-١٠-٢٠٢١ ناوەندی كوردڕاوم لە باڕی ڕاوند ئەباوت، كوڕێكی بۆ ناساندنی دیوانە شیعری (من شەوێكی دڵتەنگم هەیە)ی شاعیر ڕامیار مەحموود ڕێكخست.
سەرەتا لە كوڕەكەدا ڕامیار محەمەد كورتەیەكی دەربارەی شاعیر و دیوانە شیعرییەكە پێشكەش كرد و پاشان ڕامیار مەحموود سەبارەت بە ئەزموونی شیعریی خۆی و سەبارەت بە شیعری كوردی وتەیەكی پێشكەش كرد و پاشان هونەرمەند شوان عەتوف لەبارەی شیعرەكانی رامیار مەحموودەوە وتەیەكی پێشكەش كرد و دواتر چەند پارچە شیعرێكی شاعیری خوێندەوە و پاشان مەراسیمی بڵاوبوونەوەی دیوانە شیعرەكە دەستی پێكرد و بە واژۆی شاعیرەوە دیوانەكە گەیشت بە خوێنەران.
چەند وێنەیێکی مەراسمی پەردەلادان لەسەر دیوانی «من شەوێكی دڵتەنگم هەیە»:
فۆتۆ: ئاڵا هۆشیار
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.