دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی «مەم و زین» لە ھەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠/١٠/۲۰۲۱ لە ھۆڵی ڕۆشنبیری لە ھەولێر، دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی مەم و زین بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا سەرەتا بەڕێز «د.سالار عوسمان» بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری، وتارێکی سەبارەت بە گرنگی فێستیڤاڵی ساڵانەی مەم و زین و ڕۆڵی ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین لە بەرەوپێشبردنی بواری ڕۆشنبیریی لە کوردستان پێشکەشکرد.
دواتر لەلایەن گرووپی ڕیتمی ھەولێر چەند پارچەیەک میوزیکی کوردی پێشکەش کرا و دواتر پانێڵێک لەسەر ڕەوشی ئەدەبیات لە کوردستان بە ئامادەبوونی نووسەران: «د.حەمە مەنتک»، «شەریف فەلاح»، «خالید جەمیل» بەڕێوەچوو.
دوادوای پانێڵەکە نووسەر و ڕۆماننووسی بەناوبانگی کورد «جان دۆست» خەڵاتی دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی مەم و زینی پێبەخشرا. نووسەر «جان دۆست» لە فێستیڤاڵەکەدا ڕایگەیاندن کە دڵخۆشە لەلایەن نەتەوەکەیەوە خەڵات دەکرێت.
فێستیڤاڵی مەم و زین، فێستیڤاڵێکی ساڵانەی ئەدەبییە و کاردەکات بۆ برەودان بە ئەدەبییاتی کوردی.
چەند وێنەیێکی مەراسمی دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی «مەم و زین»:
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.