کورتەی ژیاننامەی مامۆستا “سواره فتووحی”
ڕۆژی لە دایک بوون، ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۴۰، مەهاباد. ماوەی ۱۳ ساڷ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە و بەرپرسی بەشی هونەری لە ورمێ، ماوەی ساڷێگ ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی پەیامی کوردستان لە مەهاباد ، هەنووکەش دەیان سالە وەک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری مەهاباد و کانی تایبەت بە منداڷان و مێرمنداڷان و ویراستاری ئەو دوو گۆڤارەیه. بەرهەمی چاپ کراو: کتێبی شەوچرا بە هاوڕێیی ڕەسووڷ وەیسی، ساڷی ۱۳۷۹ بڷاوکەرەوەی سەلاحەددین، ئەییووبی، بە هاوڕێیی ڕەسووڷ وەیسی ـ بڷاوکەرەی خانەی موکریانی، هەولێر، کتێبی چاوگە بە هاوڕێیی ڕەسووڷ وەیسی، چاپی خانەی موکریانی هەولێر ـ وەڕگێڕانی بە کوردیی کتێبی کۆمەڷناسیی شار خانم فەریدە مومتاز
نووسین و بڷاو بوونەوە زنجیرە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی لە دەنگ و ڕەنگی مەهاباد سەبارەت بە مێژووی مەهاباد و داب و نەریت و باوەرەکانی خەڷک و هەر وەها سەرچاوەی پەند و ئیدیومەکانی کوردی و باس و لێکدانەوەیان وەک کارناسی بەرنامە لە بیست بەشدا و ڕۆژانی هەینی ـ دەرهێنەری دووەمی فیلمێک سەبارەت بە کەژەوانی کورد محەممەد هەوراز بە پشتیوانیی ناوەندی ئەندیشەی ئەحمەدی خانی لە ورمێ ـ لێکۆڷینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە زەماوەند و داب و نەریتی کەونارای کوردانی هەورامان و کرمانجەکانی ورمێ و بوونی بە فیلمێکی دێکۆمێنتی و داستانی بە ناوی زەماوەند کە وەک کاراکتێر و دەورڪێڕ دەو فیلمەدا ڕۆڷی مەعەلیمی گوند دەگێڕم، دەرهێنەر عەلی قادری ـ نووسینی پییەس بۆ شانۆی سەیدەوان، خەڷاتەکەی برایم ئاغا و هەڷەبجە و … کە هەموویان چوونە سەر سەحنە و بەڕێوە چوون. ـ ئامادەکردن و بڷاوبوونەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانی هەندەران و دەرەوەی وڷات سەبارەت بە هونەرمەندان بە هاوڕێتیی حەسەن شوجاعی
بەرهەمە چاپ نەکراوەکان: ( وەرگێڕان) کتێبی کورتترین چیرۆکەکانی جیهان ـ کتێبی حەکایەتە فەلسەفییەکان دوو بەرگ ـ کتیبی بورادەها ـ کتێبی کۆمەڷە چیرۆکی شل سیلوراستاین ـ کتێبی ئەحمەق، نازم حیکمەت و هەر وەها نووسین و وەرگێڕان و بڷاوبوونەوەیان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڷات. هەنووکە وەک داهاتی بژیوی ژیان سەرقاڷی ویراستاری و پێداچوونەوەی کوردی و فارسیی کتێب و نووسراوەکانم.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.