گرشەی کوردستان پێشەنگ لە ڕۆژنامەگەریی
ئازاد ئیبراهیمی
دوازدەی ڕەشەمە ڕێکەوتی ۲ی مارسی ۱۹٨۱، دوای دەیان ساڵ قەدەغەکرانی کتێب و چاپەمەنی کوردیی، لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە تارانی پێتەخت، گۆڤارێکی کوردیی بەناوی (گرشەی کوردستان) لەسەر دەستی دوکتور محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (مامۆستا شەپۆل) بڵاودەکرێتەوە و ئەمەش بە وەرچەرخانێک لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردیی، لەم بەشەی کوردستان، لەقەڵەم دەدرێ و لەڕاستیدا مامۆستا شەپۆل بەم هەوڵ و هەنگاوەی لە قۆناغێکی هەستیاری وڵاتەکەمان، دەبێتە پێشەنگ و سەرقافڵەی کاروانیی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، تا سەرلەنوێ، ئەو کاروانە، دوای دەیان جار وەستان و تێپەڕین لە هەوراز و نشێوی دیرۆکیی، ڕاچڵەکێ و بکەوێتەوە جوڵە و نەوەیەکی تازەی ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری کورد لەم بەشەی کوردستان، پێ بگەیەنێ .
دوکتور محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
گۆڤاری گرشەی کوردستان سەرباری ئەوەی دوای نۆ ژوماره و لە کاتێکدا کە ساوا بوو، داخرا ، بەڵام گوڕوتینێکی خستە نێو بزاوتی خەباتکاران و خەمخۆرانی زمانیی کوردی و خوێنێکی تازەشی لە دەمارەکانی رۆژنامەڤانیی کوردییدا ، خستە گەڕ . هیوادارم ، ڕۆژنامەگەریی کوردیی هەر پڕتین و لە گەشەسەندن دابێ و ناوویادی گرشەی کوردستانیش هەردەم لەورۆژەدا بەپیرۆزیی یادبکرێتەوە .
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.