ڕاگەیەندراوی خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ
پاش ده‌یان که‌ندوکۆسپ، خه‌ڵاتی ئەده‌بیی کتێبی کاڵ گه‌یشته دوا وێستگه و هەڵبژێردراوانی ئەم یه‌که‌م سه‌فه‌ره دیاری کران. دیاره ناکرێت له ئەدەبیاتدا به ڕه‌هایی و سانایی پله‌به‌ندی بۆ ده‌قه‌کان بکرێت، سەرەڕای ئەمەش ساڵانە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌یان خه‌ڵات به ده‌قه‌کان ده‌درێت و ڕێزیان لێ‌ده‌گیرێت. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی خه‌ڵاتی ئەده‌بیی کتێبی کاڵ، پێشوازییه‌کی به‌رچاو و چا‌وه‌ڕوان‌نه‌کراوی لێ‌کرا و ده‌قی باش بۆ نووسینگەی خەڵاتەکە ڕەوانه کرا. هه‌ر ئەو پێشوازی و پشتگیرییه به ده‌ستی به‌تاڵ و دڵی گه‌رم ڕێگای نه‌دا دژایه‌تی و گرفته جیاجیا‌کان دڵساردمان بکه‌نه‌وه. وەک ڕاگه‌یەنرابوو نووسینگەی خه‌ڵاتی ئەده‌بیی کتێبی کاڵ له دوو بواری کتێبی چاپ‌کراو و چاپ‌نه‌کراو، لە سێ ژانری شیعر و چیرۆک و ڕۆماندا داوای به‌رهه‌می کردبوو. نزیک به ۲۰۰ به‌رهه‌م گه‌یشته نووسینگه‌ی خه‌ڵات و دوای چه‌ندین کۆڕ و دانیشتن و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و خاوه‌ن‌ڕایان، هه‌ندێ پێودانگ و پێوەر بۆ هەڵسانگاندن و داوه‌ری داڕێژرا و داوه‌رانی ژانره‌کان، دیاری کران. گرفته‌کان که‌م نه‌بوون، یه‌ک له‌و گرفتانه‌ی له سه‌ره‌تاوه لەگه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو بووین باسی زارا‌وه بوو که پاش ڕاوێژ و هێنان و بردنی زۆر بڕیار درا به‌رهه‌می زاراوه‌کان به جیا داوه‌ری بکرێن. دوای وه‌رگرتن و بژاری به‌رهه‌مه‌کان، ئەو ده‌قانه‌ی مه‌رجه‌کانی خه‌ڵات نه‌یده‌گرتنه‌وه، وه‌لا نران و ئەوانی دیکه بۆ داوه‌ران نێردران.
به دڵنیایی و ئەمه‌گه‌وه ده‌ڵێین هه‌موو داوه‌ره‌کان به وردبینی و به ڕەچاوکردنی پێوه‌ری ئەدەبی و به‌بێ هیچ په‌راوێزێک، سه‌ربه‌خۆیانه ودادوه‌رانه، پاش چه‌ندمانگ خوێندندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ئەنجامه‌کانیان به به‌ڕێوه‌به‌رانی خه‌ڵات ڕاگه‌یاند. لێرەدا وێڕای پشتیوانی له هه‌موو بڕیارە‌کانی داوه‌ره‌کان ماندوو‌نه‌بوونی و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌که‌ین. دیاره و ئاساییە ئەنجامی خه‌ڵاته‌کان هەمووان ڕازی ناکا، ئێمە براوەی سه‌ره‌کی به زمان و ئەده‌بی کوردی ده‌زانین که بۆ یه‌که‌م‌جار توانرا له ئاستێکی به‌ربڵاو خه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌وه‌ج به‌بێ هیچ ئێسپانسێرێکی ماددی و هیچ پشتگیرییه‌کی ده‌وڵە‌تی و حیزبی و تایبه‌تی به‌ڕێوە ببرێت. ئێمە ناڵێین کۆی توانای ئەده‌بیی کوردیی ئەم ساڵانەمان هەر ئەمه‌یه، هیچ خه‌ڵاتێک ناتوانێت بانگه‌شه‌ی گشتگیری بکات و هیچ خەڵاتێکیش ناتوانێت هه‌موو ده‌قه‌کان کاڤێر بکا و لەخۆیان بگرێت. وه‌ک هه‌ر خه‌ڵات و کێبڕکێیەک، داوه‌ره‌کان ناچار بوون هه‌ڵبژێرن، هه‌ندێ جار ئاستی ده‌قه‌کان زۆر لێک نزیک بوون کە ئەمە کاری دا‌وه‌ریی دژوارتر ده‌کرده‌وه. بۆیە ئەو ده‌قانه‌ی له یه‌که‌م خه‌ڵاتی ئەدەبیی کاڵ‌دا به براوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن وه‌ک به‌شێک له توانست و هێزی ئەده‌بیی کوردی به کتێبخانه و خوێنەری کورد ده‌ناسرێن و به هیچ کلۆجیک مانای که‌م‌نرخ‌کردنی دیکه‌ی توانا و ده‌قه‌کان نییه.
هەنووکە کاروباری داوه‌ری و هه‌ڵبژاردنی ده‌قه‌کان ته‌واو بووه؛ ماوه‌ته‌وه ڕاگه‌یاندن. به‌ته‌ماین له زووترین کاتی گونجاو‌دا له کۆڕ و مه‌راسمێکدا له شاری سنه براوه‌کان ڕابگه‌یه‌نین. سپاس بۆ یارمه‌تیی هه‌موو به‌شداربووان، داوه‌ره‌کان، ڕاوێژکاران و هه‌موو ئەو که‌سانه‌ی یارمه‌تییان داین و پشتیوانی‌یان لێ‌کردین. سه‌باره‌ت به که‌م‌وکوڕییه‌کان، که که‌میش نین وه‌ک وەدره‌نگ که‌وتن و به‌شی ڕاگه‌یاندن و چاوه‌ڕوان‌مانه‌وه‌ی به‌شداربووان، داوای لێبوردن ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له هه‌موو ئەو نووسه‌ر و شاعیرانه دەکەین کە به‌پێی هەڵبژاردنی داوه‌ر و پێوانه‌ی خه‌ڵات به‌ناچاری له لیستی کۆتاییدا ناویان نه‌هاتووه. پیرۆزبایی له ئەده‌بی کوردی و براوه و سه‌رجه‌می به‌شدار بووان ده‌که‌ین، سه‌باره‌ت به قۆناغی کۆتایی و ڕاگه‌یاندنی ناوی براوه‌کان و داوه‌ره‌کان، دواتر هه‌مووان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی خه‌ڵاتی ئەدەبیی کاڵ
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.