خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی «ناوی خۆیان بیر نه‌ماوه‌» بڵاو ده‌کرێتەوە

ڕۆمانی «ناوی خۆیان بیر نه‌ماوه‌» بڵاو ده‌کرێتەوە

ڕۆمانی «ناوی خۆیان بیر نه‌ماوه‌» بڵاو ده‌کرێتەوە

وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا ‌ ڕۆمانی (ناوی خۆیان بیر نه‌ماوه‌)ی ڕۆماننووس ئارام محه‌مه‌د چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.

له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ ئارام محەمەد ده‌ڵێت: “ئه‌م ڕۆمانه‌ هەوڵێکی دیکەی منە لەنێو پانتایی گێڕانەوەدا. ڕامانه‌ له دیوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی‌ ژیانی مرۆڤ له‌ چاوه‌ڕوانیدا. کارەکە کۆششە تا ڕووناکی بخرێته‌ سەر كۆمه‌ڵێ ڕووداوی په‌راوێز، دۆخ و برینی ئەو مرۆڤانەی لە دوو قۆناغی جیاوازدا له‌نێوان مه‌رگ و ژیاندا وه‌ستان. ئه‌وان له‌نێو تراومایه‌كدا چه‌قیون و سوور دەزانن ئەوەی دەیکەن بێمانایە، کەچی بێهوا نین و بەردەوامن لە گەڕان و گەڕانەوە.”

 هەروەها ده‌ڵێت: ” گێڕانه‌وه‌كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جه‌سته‌ و ده‌روونی شێواو و برینداری مرۆڤەکانە. به‌پێی پێویستی، خەیاڵ و خۆدواندن و گفتوگۆ هه‌یه‌. ئامانجم بووە هەست و نەستی کارەکتەرەکان لە ڕێگەی ورده‌چیرۆكی پارچەپارچە و جیاوازەوە نیشان بدەم.”

ئارام محه‌مه‌د

ڕۆماننووس (ئارام محه‌مه‌د)  لە ساڵی ۱۹۸۵ له‌ دایك بووه‌. بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی، لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە. خاوەنی شەش ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێک و دوو کتێبی تیۆرییە لەبارەی گێڕانەوە و ڕەخنە. دواترین ڕۆمانی بەناوی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)، چاپی وەشانی نووسیار، بووەتە جێی سەرنجی خوێنەر و ڕەخنەگران و براوەی خەڵاتی کاڵ. بەرهەمە چاپکراوەکان: سەمای سڕبوون(ڕۆمان) ۲۰۱۲، خەوتوو(ڕۆمان) ۲۰۱۴، مەرگی مێژوونووس(ڕۆمان) ۲۰۱۶، دەرگەکانیش هیلاکن(چیرۆك) ۲۰۱۸، ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم(ڕۆمان) ۲۰۲۰، پۆڵ ڕیکۆڕ و پرسی گێڕانەوە-(ڕه‌خنه‌) ۲۰۲۱، ئادۆرنۆ و ڕەخنەی کلتووری(ڕه‌خنه‌) ۲۰۲۱، ئەو هاوارەی نەبیسترا(ڕۆمان) ۲۰۲۲٫ ڕۆمانی (ناوی خۆیان بیر نەماوە) شه‌شه‌م ڕۆمانی ئارام محه‌مه‌ده‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان بڵاو ده‌کرێتەوە.

لە بەشێک لە ڕۆمانەکەدا هاتووە: (هاوار ده‌که‌ن. هه‌رچی ده‌ڵێن، ناڵێت به‌ڵێ. دێن به‌ توندی لێی ده‌ده‌ن. ده‌ڵێن ده‌تکوژین. ده‌ڵێن ده‌تخنکێنین و هه‌لاهه‌لات ده‌که‌ین. ناڵێت وا مه‌که‌ن. ده‌بێت بگاته‌ ئه‌و ساته‌‌، چونکوو‌ ده‌مێکه‌ ده‌زانێت ئه‌و‌ قه‌ده‌ره‌ ناگۆڕدرێت‌. هه‌رچه‌ند نا‌زانێت که‌ی و چۆن؟ ئه‌وانه‌ی ده‌یکوژن کێن؟ ئه‌وسا بکوژه‌کانی خۆی ده‌ناسی، ئێستاکه‌ نا. به‌ نۆره و بێ پسانه‌وه‌‌ جنێوی پێ ده‌ده‌ن. به‌ قژ ڕایده‌کێشن.)

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

A Brief Analysis of Qane’s “Multilingual Poem”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *