خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی نوێی ڕەزا عەلی‌پوور بە ناوی “لەوێ مەمرە“ چاپ و بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی نوێی ڕەزا عەلی‌پوور بە ناوی “لەوێ مەمرە“ چاپ و بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی نوێی ڕەزا عەلی‌پوور بە ناوی “لەوێ مەمرە“ چاپ و بڵاوکرایەوە
 
“لەوێ مەمرە” کە هەشتەمین کتێب و دووەم‌ ڕۆمانی نووسه‌ره، ئەزموونێکی جیاواز لە بواری فۆرم و گێڕانەوە ده‌خاته ناو کتێبخانه و زمانی کوردییه‌وه.

لە سۆنگەی فۆرمه‌وه ڕۆمانەکە لە به‌ستێنی گێڕانەوەیەکی مۆدێرنیستیدا شکڵ ده‌گرێت، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیک و پێکهاتەی پۆستمۆدێرنیستی، ئەزموونێکی چه‌ند لۆ و فرە توێ بۆ خوێنه‌ر دروست دەکات.

ئەم بەرهەمە بە گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکە سڕدراو و ڕووشاوه‌کان، گوتنی نەگوتراوەکان، بە هه‌ڵدانه‌وه‌ی دیوی سڕ و نه‌درکاوی که‌سێتییه‌کان، سنووری نێوان ڕابردوو و ئێستا، چیرۆک و مێژوو تێکدەشکێنێت.
«لەوێ مەمرە» بە کەڵک وەرگرتن لە پۆلی‌فۆنی، جه‌علی سه‌نه‌د و به‌ڵگەی ساخته، زمانی کایه‌‌کار، نان فیکشێن، گێڕەوەری نادڵنیا و‌ متمانه‌پێنه‌کراو، چه‌ند گۆشەنیگا و… ئاوڕێکی داستانی لە یادەوەریی کۆیی و بیرگه‌ی تاکی دەداته‌وه. چیرۆکی ڕۆمانه‌که له به‌ستێنی تێکچرژاوی سنە و تاران و… له ساڵانی پاش شۆڕش(۱۳۵۷) تا جه‌نگی ئێران و عێراق و تا پاشتریش، به زەمەنی نا هێڵ-ەکی ، ڕووده‌دا.

ڕەزا عەلی‌پوور

ڕەزا عەلی‌پوور لە بەرهەمە پێشووه‌کانی و هەروەها لە ڕۆمانی «ئەلف/یا»دا، گرنگییەکی بوێرانەی بە تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی و گێڕانەوەیی داوە، ڕۆمانی “لەوێ مەمرە”یش بە چه‌ند چه‌شنه زمان و تۆن و ده‌ربڕینی جیاجیا نووسرا‌وه و خوێنه‌ر بەرەو سه‌فه‌رێکی نائاشنا ده‌بات.

پاش زیاتر له دوو ساڵ چاوه‌ڕوانی، ئاقیبه‌ت چاپی یه‌که‌می ئەم ڕۆمانه، لەلایەن چاپ و پەخشی سەردەم-ه‌وه  و  به هه‌وڵی  سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م؛ ئازاد به‌رزنجی،  له دووتوێی ۲۸۳ لاپه‌ڕەدا گه‌یشته به‌رده‌ستی خوێنەران.
شایانی باسه ناوی ئەم ڕۆمانه، ئاماژه‌یه به دێڕە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس؛ « لەوێ مەمرە  جانی جانان».

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

گابۆڕ بەرھەمی سەیدقادر ھیدایەتی بە زمانی ئینگلیزی لە ئامریکا بڵاو دەکرێتەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *