لە مەراسمێکدا وەڕگێڕاوی فارسیی کتێبی “خێرا که مردن خه‌ریکه بگات” لە شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت
کتێبی شیعری “خێرا که مردن خه‌ریکه بگات” دوابەرهەمی شێرکۆ بێکه‌س بە وەرگێڕانی نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان لە ژێر ناوی ” شتاب کن مرگ دارد می‌رسد” لە شاری سنه ڕوونوێنی دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵی کتێبی کوردی، ڕوونوێنی له وەرگێڕاوی فارسیی کتێبی “خێرا که مردن خه‌ریکه بگات” دوابەرهەمی شێرکۆ بێکه‌س و وەرگێڕانی کۆچکردوو نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان لە سنە و بە بەشداری دوکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د پارسا، دوکتۆر جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی، عه‌تا نه‌هایی، کامبیز که‌ریمی بەڕێوە دەچێت.
نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌وت یاریان لە ساڵی ۱۳۲۹ی هەتاوی لە دایک بووه. دوو کتێبی “عه‌بدوڵا په‌شێو”ی کردووه به فارسی که بریتین له: «برووسکه چاندن» (آذرخش افشانی) و «به‌ره و زه‌رده‌په‌ڕ» (رو به سوی غروب).
هه‌روه‌ها شێعری زۆرێک لە ئه‌ده‌یبانی فارسی زمانی وەک: ئیسماعیل خویی، نیمایووشیج، فەرووغ فەڕوخزاڕ و هتدی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
شه‌وکه‌وت یاریان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه بوو، به‌ڵام دواجار به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری سنه کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسه ڕوونوێنی له کتێبی “خێرا که مردن خه‌ریکه بگات” و ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان له وەرگێڕی کۆچکردوو نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان ڕۆژی دووشه‌مه، ۶‌ی ڕه‌شه‌مه، کاتژمێر ۴‌ی ئێواره له “كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر”ی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
! هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «سایت خانه کتاب کردی” مجاز است.