خانه / هه‌واڵه‌کان / ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە زانستگای کوردستان

ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە زانستگای کوردستان

بنکه‌ کوردییه‌کانی زانستگای کوردستان به‌ هاوکاریی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵی کتێبی کوردی، ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی  بە به‌شداری دوکتۆر “به‌ختیار سه‌جادی”سه‌رۆکی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی زانستگای کوردستان، د.سه‌عید خزری، د.خالد ته‌وه‌کولی، د.زانیار نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێز ڕه‌زا شه‌جێعی  لە زانستگای کوردستان لە سنە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وەک ڕاگەیێندراوە، داوا لە بەشداربووان و بە تایبەت خوێندکاران کراوە بە جلوبەرگی خۆماڵی و تایبەت بە ناوچەی خۆیانەوە ئامادە بن.

لەم ڕێوڕەسمەدا هونەرمەندی کورد، حسێن سەفامەنش، چەندین گۆرانی بە زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی پێشکەش دەکات.

کات: دووشه‌مه‌، ۶ی ڕه‌شه‌مه‌، ساڵی ۲۷۱۸ کوردی(۱۳۹۷)- کاتژمێر ۱۵:۳۰ی ئێواره‌

شوین: زانستگای کوردستان، ته‌لاری مه‌وله‌وی

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *