خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / ژمارەی نوێی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبیی “ژوان” بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبیی “ژوان” بڵاوکرایەوە

.ژمارەی نوێی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبیی “ژوان” بڵاوکرایەوە

ژمارەی ۳۰ی گۆڤاری خوێندکاریی “ژوان”، بڵاو کرایەوە. گۆڤاری ژوان، گۆڤارێکی خوێندکارییە کە لە لایەن بنکەی سۆران و خوێندکارانی زانکۆی پزیشکیی کوردستان، ئامادە دەکرێت.

دڵشاد ڕەستاد (سەرنووسەری گۆڤاری ژوان)

دڵشاد ڕەستاد سەرنووسەری گۆڤارەکە دەربارەی ئەم ژمارەیە دەڵێیت: ژمارەی سییەمی «ژوان» لە کاتێکدا بڵاو ئەبێتەوە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێوەندی نەپچڕاوی سیاسەت، دەسەڵات و مێدیکاڵیزێیشێن واتا بە پزیشکی کردنەوەی کۆمەڵگاکان دۆخێکی هێناوەتە ئاراوە کە مەیلە جیاوازە بێ سنوورەکان و حەشیمەتەکان دەبێ پۆلێنبەندی بکردرێن، ڕا بێن، تەبا ببن و بخرێنە نێو بازنەی پێش‌بێنی کراو و ئێستا ئەم ڕەوتە کونتڕۆڵییە لەوپەڕی زەقبوونیدا دەبیندرێت.

ئەم ڤایرۆسە و شێوازی مامڵەکردنی دەسەڵاتەکان لەگەڵیا، بە جێبەجێ‌کردنی پێکهاتەکان، دیاردەکان، بایەخەکان و تەنانەت هەستە مرۆییەکان، ژیانی ڕۆژانەی تووشی وەستان و بێ جووڵەییەکی بەرچاو کردووە.

زانکۆ یەک لەو پێگانەیە کە بەردەوام‌بوونی قەیرانی کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخە نەشیاوە، کێشە و گرفتەکانی کە هەردەم لەگەڵیا ڕووبەڕوو بووە، گواستووەتە چوارچێوەی و قاڵبێکی‌تر و ئاستێکی هەرە بەرزتر.

چالاکیی فەرهەنگی بە دوای دابڕانی خوێندکار لە زانکۆ وەک ناوەندی پەرەسەندنی ئەندیشە و بزاڤی خوێندکاری، لە پراوێزخڕاوتربن حاڵەتی خۆیدا بەسەر ئەبات و کەلێنی نێوان زانکۆ و زانکۆییەکان، قووڵبوونەوەیەکی سەیر بەخۆیەوە ئەبینێت.

تێکرای تەواوی کاریگەرییە نەرێنییەکان و ئەو پاشکەفتگەلەی بەدوای ئەم پەتا و شەڕی سەردەمەدا چاوەڕوان ئەکرێت، دوور لە هەر چەشنە درووشمێک، هەنگاوگەلی هێزلێ‌بڕاوی بەڵام باوەڕمەند و بە هیوامان هەڵئەگرین و بەپێی گرینگایەتیی ئامانجەکانمان، لە هەوڵ و هەڵوێست و بەرپرسیاریەتی بەرانبەر بە ئەرکە کۆمەڵایەتیەکنمان، بەردەوام ئەبین.

دەستەی بەڕێوبەری گۆڤار، بڕیارمان‌دا بەشێکی تایبەت لە قاڵبی وتووێژدا تەرخان بکەین بۆ «خەسارناسیی کۆمەڵگای پزیشکی» کە هەوڵمان ئەوەیە لە ژمارەکانی داهاتوودا بە توێژینەوە و گەڕان و خوێندنەوەی پسپۆڕانە، پەرە بدەین بەم ڕەوتە کە گرتوومانەتە بەر و ئاستی پێوەندیداربوونی بابەتەکان و بواری خوێندنی ئاکادمیکمان بگەیێینە خاڵێکی بەرز.

وتار و بابەتە بڵاوکراوەکانی ئەم ژمارەیە:

۱- وتووێژ

خەسارناسیی کۆمەڵگای پزیشکی لە ڕۆانگەی کۆمەڵناسییەوە 

دوکتۆر مەسعوود بینەندە

خەسارناسیی کۆمەڵگای پزیشکی لە ڕۆانگەی پزیشکییەوە 

دوکتۆر  عوبید رەحمانی

۲- فەلسەفە

جمعیت پرکار

بە قلم م. ابراهیمی

شوپنهاور و فەلسەفەی دەرمانخوازی

نووسین: دوکتۆر فەرزاد حاجی میرزایی
وەرگێران: ژیار ڕەنجبەر

۳- وتووێژ

دوکتۆر عەبدۆڵا ئەمینی

۴- مێژوو

کوروش کەسایەتیێکی مێژوویی یا ئوستوورەیێکی گوفتمانی

ژیار رەنجبەر

۵- سینەما

یەلماز گۆنەی و چەکی رەخنە
کۆکردنەوە و نووسین: ئەمین عەبدوڵانژاد

۶- زمان

ئیسفای دیاردەی دوزوانەیی و باوترین نمێنەکەیل فێرکاری دوزوانە
عەلی عەلیزادە

۷-ئەدەبیات

جیهانی فانتێزی لە ئەدەبی منداڵان
ئارەش مێهرەبان

۸- شیعر

مەهوەش درۆستکار
سینا شامحەمەدی

۹- مووزیک

دەنگبێژی و کورمانجی د جهێ وێ
وەرگێران بە زاراوەی ئەردەڵانی: زانا کەرەمی

داگرتنی PDFی تەواوی گۆڤارەکە

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *