خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی حەوتەمی گۆڤاری “بار هەڵبەست” بڵاو کرایەوە

ژمارەی حەوتەمی گۆڤاری “بار هەڵبەست” بڵاو کرایەوە

ژمارەی حەوتەمی گۆڤاری “بار هەڵبەست”بڵاو کرایەوە

ئەم ژمارە لە گۆڤاری “بار هەڵبەست” جگە لە هەڵبەستی کورمانجی، هەڵبەستی سۆرانی و زازاکیشی تێدایە.

هەروەها چەندین هەڵبەست لە زمانەکانی ئاڵمانی، ئەرمەنی، ئینگلیزی، ڕووسی و فەڕەنسی وەرگێڕاونەتەوە سەر زمانی کوردیی کورمانجی.

گۆڤاری “بار هەڵبەست” لەم ژمارەیەدا پەرژاوەتە سەر جوان قادۆ کە شاعیرێکی ڕۆژئاواییە  و هاوپەیڤینێکی دوور و درێژی لە گەڵ کراوە. دوو شیعری ئەم شاعیرەشی تێدایە و هەروەها شیعرێکی دیکەش کە لە زمانی ئاڵمانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر کورمانجی.

ئێدیتۆری گۆڤاری “بار هەڵبەست” لە لایەن مرادێ مرادانەوە ئەنجام دەبێت و ئەمەریکێ سدیقایێ، ئیبراهیم شادمان، مرادێ مرادان، یەحیا عومەری و ڕێبین محەمەد دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە پێک دێنن.

زۆر کەس بە ناردنی شیعرەکانیان لە گۆڤارەکەدا بەشدارییان کردووە. هووشەنگ نزاری، ڕێزان دلژەن، سدیق گۆریجان، ئیرفان ئامیدا و ئیحسان ئەسپار لەوانەن.

دواهەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ۲۰۲۲ بڵاو کرابووەوە.


  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *