خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ» ی سوارە ئیلخانی‌زادە لە ڕوانگەی پێکهاتەخوازییەوە

لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ» ی سوارە ئیلخانی‌زادە لە ڕوانگەی پێکهاتەخوازییەوە

لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ» ی سوارە ئیلخانی‌زادە لە ڕوانگەی پێکهاتەخوازییەوە

جەعفەر قارەمانی

پوختە

کارایی گێڕانەوە لە زمانی شیعردا لە کۆنەوە باوبووە و گێڕانەوە، تەنیا تایبەت بە ئەدەبیی چیرۆکی نییە و لە زۆربەی کتێبە کۆنەکانی وەک ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمێرۆس و بەردنووسەکانی گیلگەمێش، گێڕانەوە ڕۆڵی سەرەکیی بینیوە. لە تاوتوێی شیعری «هەڵۆ» ی سوارە بەو ئەنجامە دەگەین، شیعری هەڵۆ لەگەڵ پێکهاتەی گێڕانەوەیی و ڕوانگەی پێکهاتەخوازەکانی وەک گرێماس گونجاوە و لەم وتارەدا بە کەڵک‌وەرگرتن لە ڕوانگە و نموونەکانی گرێماس پێکهاتەی ئەو شیعرە شرۆڤە دەکرێت. لەم سەردەمەدا کەمتر ڕەخنەیەک هەیە، کاریگەری و کاردانەوەی بیروڕای پێکهاتەخوازی تێدا بەدی‌نەکرێت. لە لێکدانەوەی ئەو شیعرەدا بەهۆی ئەوەی بنەمای چیرۆکی هەیە، هەر دوو توخمی دەقی گێرانەوەیی و چیرۆک‌بێژ بوونیان هەیە و ئەم دوو بابەتە لێکدانەوەیان بۆکراوە. لەم شیعرەدا بوونی بنەماکانی گێڕانەوەیی ئەم دەرفەتە بە شاعیر دەبەخشێت تا بیروباوەڕی لە فۆرمی دەقی گێرانەوەیی بۆ خوێنەر بگێڕێتەوە. شیعری هەڵۆ بریتییە لە دیمەن و ڕوانگەی جیاواز و دژواز، یان ئامۆژگاری کە لە ڕاستیدا تیشک دەخاتە سەر پانتاییەکی بەرز و ئاڕمانی لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ و ئەو بابەتە وەک بایەخ بەرز دەنرخێنێت. وێکەوتنی هەڵۆ و قەڵەڕەشە و ئاکار و ڕەوشی جیاواز و دژواز، بابەتی ئەو شیعرە لەخۆدەگرێت. جۆری گێڕانەوەکە ناراستەوخۆ خوێنەر دەخاتە بیرکردنەوە. ڕەوتی چیرۆک لەم شیعرەدا جووڵەکردن لە ئارامی سەرەتایی بەرەو هەڵچوون و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامییە. ئەو چیرۆکە خاوەنی کەسایەتییەکە بە شێوەی کارا کارتێکەری لەسەر ڕۆح و هزری خوێنەر هەبێت. وت‌ووێژ بە شێوازێکی ئەدەبی بەڕێوەچووە و ڕۆل، شوێن و پێگەی کەسایەتی هەڵۆ و قەڵەڕەشەی نواندووە و خوێنەر لە دژایەتی هزر و تێرامانی هەر دوو کەسایەتی چیرۆک ئاگادار دەکاتەوە. ژانری ئەدەبی شیعری هەڵۆ، ئەدەبیاتی فێرکاری لە جۆری هێماخوازییە.

وشە سەرەکییەکان: شیعری هەڵۆ؛ پێکهاتەخوازی؛ شیعری گێڕانەوەیی.

داگرتنی تەواوی وتارەکە

 ببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *