خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کاوە نەمر؛ قەڵەمی بێ‌وچانی وێژەی کوردی

کاوە نەمر؛ قەڵەمی بێ‌وچانی وێژەی کوردی

کاوە نەمر؛ قەڵەمی بێ‌وچانی وێژەی کوردی

کاوە نەمر، شاعیر، چیرۆکنووس، وەرگێڕ و ئیدیتۆر، ساڵی ١٩٨٤، لە شاری ئیدری باکووری کوردستان لە دایکبوو. زمان و وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی حاجەت تەپەی ئەنقەرە و زانکۆی ئیستەنبووڵ تەواو کردووە. دواتر دەستی کردووە بە خوێندنی زمان و وێژەی یۆنانی کۆن لە زانکۆی ئیستەنبووڵ، بەڵام ساڵی ٢٠٠٢، پاش ٢ ساڵ خوێندن، بە هۆی چالاکی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا، لە زانکۆ دەر دەکرێت. نەمر لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٣، وەک سەرنووسەری مانگنامەی فەرهەنگ، هونەر و ئەدەبیاتی کوردیی ” ژیانا ڕەوشەن”- کە ٥٢ ژمارەی بڵاو کرایەوە- و گۆڤاری “ڕەوشەن نامە” کە ٣ ژمارەی دەرچوو، ڕۆڵی گێڕاوە. هەر دوو گۆڤار بە گشتی هەڵگری ڕوانگەی بنەمایی بەرەی ٩٠ یان بەرەی ڕەوشەن بوون، وێژەیەک کە کاریگەرترین شاعیران و نووسەرانی گەنج ئەڕۆیی پەیڕەوەی دەکەن. نەمر، ساڵی ٢٠٠٣ بڵاڤۆکی “باژاڕ”ی دامەزراند، کە مەبەست لە دامەزراندنی بڵاوکردنەوەی وەڕگێڕانە کوردییەکانی ئەدەبیاتی جیهان بوو. چاپەمەنیی باژاڕ، پاش بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێک، بە هۆی کۆمەڵێك گرفتی مادی و نامادی داخرا.

کاوە نەمر، تاکوو ئەوڕۆ بەرهەمی کۆمەڵێك شاعیر، چیرۆکنووس، رۆماننووس و شانۆنووسی بەریتانی، ئەمریکی، ئیرلەندی و تورکی وەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کە زیاتر لە ٧٠٠٠ شیعری ئینگلیزی لە خۆ دەگرێت. نەمر ١٠٠ کتێبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، کە تاکوو ئێستا ٢٣ کتێبی بڵاوکراونەتەوە. نەمر ئێستا سەرنووسەری بڵاڤۆکی “لیس”ە و لە شانۆی کوردیشدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە. ساڵی ٢٠١٢، وەرگێڕانی ئەو لە هاملێت لە لایەن شانۆی شاری دیاربەکر ئەنجام درا و کاوە لەو شانۆگەریەدا رۆڵی شازادەی بینی. هەروەها خاوەنی هەڵگرتنەوەیەکی شانۆییە لە مەم و زینی خانی، کە ساڵی ٢٠١٤ گرووپی شانۆی دیاربەکر بەڕێوەی برد. هەندێک لە بەرهەمەکانی بە ئینگلیزی و تورکی وەرگێراون. نەمر لە ساڵی ٢٠١۹ وەرگێڕانی “ئولیس”ی جیمز جۆیسی تەواو کرد.

دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە

دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە سەبارت بە وەرگێڕانی ئولیسی جەیمزجۆیس بە کرمانجی دەڵێیت: «کاوە نەمر دوای حەوت ساڵ کاری چڕوپڕ، ئۆلیسەی کردووەتە کرمانجیی سەروو و بەم کارەی مانایەکی دیکەی بە ناوە ناوازەکەی خۆی بەخشیوە. دەبێ هەم کاوە بی و هەمیش نەمر، تا بتوانی ئەم کارە بکەی. قەرارە بەزوویی چاومان بە دیداری ئۆلیسەی کوردی ڕوون بێتەوە. خۆزگەم بە خۆت کاوە نەمر! نەخشە بێت لە هەواڵێکی لەم چەشنە بە کرمانجیی ناوەڕاستیش!

زمانێک بتوانێت ئۆلیسە بگێڕێتەوە، چەندان هەنگاو لە نەمری نزیک دەبێتەوە. نەتەوەیەک ئۆلیسە بخوێنێتەوە، ڕۆحی ئەدەبیات، واتە چێژ، زیاتر لە هەموو کاتێ هەست پێ دەکات.»

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *