خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ئالبۆمه‌ شیعری «چارەکێ بۆ نسیان» به‌ ده‌نگی شاعیر بڵاو کرایەوە

ئالبۆمه‌ شیعری «چارەکێ بۆ نسیان» به‌ ده‌نگی شاعیر بڵاو کرایەوە

ناسنامەی کتێب: چارەکێ بۆ نسیان، کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) ، ناوەندی گوتار: ۷۳ لاپەرە، ۱۳۹۶ هه‌تاوی.

کەماڵ شەنگالی(ئەمینی)

پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی-کتێبە شیعری چارەکێ بۆ نسیان لە دانانی کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) ساڵی ۹۶هەتاوی لە لایەن ناوەندی گوتارـ ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە .

ئەم کتێبە لە هه‌شت وەرز پێکهاتووە و هەوڵ ئەدات لە رێی زەرفیەتەکانی گێڕانەوە ، سووچێک لە کارەساتی شەنگال بخاتە روووەوە ، ئەم دەفتەرە شیعرییە چەن پێرسۆنای لە خۆ گرتووە کە پێکەوە پێوه‌نەدییان هەیە .

لەم کتێبە شاعیر هەوڵی داوە لە پوتانسیەلی ژنریکی ژانرەکانی دیکەی هونەر و ئەدەبیات(وەک سینەما، موسیقا و چیرۆک) بۆ دەوڵەمەند کردنی کایە زمانییەکانی کەڵک وەر بگرێت.

شایانی باسە کەماڵ شەنگالی یەکێ لە پێشه‌نگه‌کانی شیعری بەرەی چوارە کەتا ئێستاش وەک شیعری ئاونگاردی کوردی لە قەڵەم ئەدرێ ، ئەم شاعیرە خاوەنی شێواز و دەنگی تایبەت بە خۆیە و تا ئێستا سێ کۆمەڵە شیعری بڵاو کراوەتەوە.

قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی ـ سلێمانی یانەیقەڵەم ۲۰۰۷

ئەسپایی کەوتن ـ گوتار ۲۰۱۶

چارەکێ بۆ نسیان ـ گوتار ۲۰۱۶

چاپی دوبارەی قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی ـ گوتارە ۲۰۱۶

هەروەها زیاتر لە سەد وتار و یادداشتی رەخنەیی لە نووسینی ئەم شاعیرە چاپ کراوە .

جیا لە بواری ئەدەبی کتێبی کۆمەڵگا و دەولەت لە نووسینی باقر پەرهامی هاوبەش لەگەڵ سابیر مورادی وەریگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی.

ئالبۆمه‌ شیعری «چارەکێ بۆ نسیان» که‌ ۸ تراک له‌ خۆ ده‌گرێ به‌ ده‌نگی شاعیر بۆ یەکەم جار لە ڕێگای ماڵی کتێبی کوردی بڵاو دەبێتەوە و هەموو مافێکیشی بۆ ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی پارێزاوە.

بە بۆنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمەوە ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی”پیرۆزبایی لە شاعیر و ڕه‌خنه‌گر به‌ڕێز کەماڵ شەنگالی(ئەمینی) دەکات و دەسخۆشی دیارییە ناوازەکەیان دەکات.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ده‌نگهه‌ڵگری ئه‌م به‌رهه‌مه‌، به‌ڕێز “حسێن مه‌جید زادە” یه.

? ئالبۆمه‌ شیعری «چارەکێ بۆ نسیان»

۱-حوزنە خیابانییەکانی بێ وەرز

۲-وەرزی گورگ لە تفێکی سەرەو ژووردا

۳-وەرزی نیلووفەر دڵبەری بڕبڕەی پشتی

۴-شکست رێک وەکوو شکست

۵-ون بوون لە وەرزی با و باوکیشم غەمبام

۶-وەرزی کەوتن بە پێوەری با

۷-هه‌میشه‌ له‌ به‌ر تاقی په‌نجه‌ره‌که‌

۸-شین ڕاااا کیژان گونە کوژران

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *