خانه / ماڵتی میدیا / ئایا له‌ کوردستان کتێب دەخویندرێتەوە؟

ئایا له‌ کوردستان کتێب دەخویندرێتەوە؟

ئایا له‌ کوردستان کتێب دەخویندرێتەوە؟

فه‌رهاد ئه‌مین پوور

هەروەک ئاگادارن ئێستە لە سەر دەستی زوربەی ناوەند و چاپەمەنییە کوردییەکانی باشووری کوردستان و هەروەها رۆژهەڵاتیش،چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب پەرەی سەندووە و بە خوشحالییەوە زۆربەی ئەم ناوەندانەش ئەهلین.سەرەڕای ئەوه‌ی ئامارێکی بڕواپێکراو لەسەر فرۆش و خوێندنەوەی کتێب لە کوردستانی ئێران و عێراق لە بەر دەستدانییە بەڵام دەتوانین بە پشت به‌ستن بە هەندێک پێوەری دیکەوە وڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە کە ئایا کتێب دەخویندرێتەوە یان نا؟

یەکێک لە باشترین پێوەرەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم ئەم بابەتە رۆژنامەکانن وەک دەزانن کتێبە باش و دیارەکان بە خێرایی لە رووبەری روژنامەکاندا دەردەکەون دەبن بە جێگەی هەڵسەنگاندن و مشت و مڕ و رەخنە. بەڵام بە داخەوە ئەم دیاردەیە لە روژنامەکانی ئێمەدا بە گشتی غایبە و ئەم خۆی یەکیک لەو پێوەرانەیە کە پیماندەڵێ کتێب زۆر کەم دەخوێنرێتەوە. بۆ نموونە کاتێک کتێبی ” ئەزموونی مودیرنێتی” ماڕشال بێرمەن لە لایەن موراد فەرهاد پوورەوە کرا بە فارسی، دەنگدانەوەیەکی زۆری بوو و لە زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارە دیارکانی ئێراندا باس و بابەتێکی زۆری وروژاند.

ئەم دیاردەیە بۆ زۆرێک لە کتیبە دیارەکانی ئێران بە دیدەکرێ، بەڵام لە بەستێنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردیدا کەمتر ئەم دیاردەیە دەبینرێ بە گشتی دەتوانم بڵێم سەرەڕای چاپی کتێبکی زۆر لە کوردستان ، خوێنەری جیدی کەمن و بەشێکی کەم لەو نووسەرانەش کە دیارە خوێنەریان هەیە ، خوێندنەوەکەیان گرێدراوی جۆرێک مۆدە و پێوندییه‌کی ئەوتۆی بە دروستبوونی ژێرخانێکی فەرهەنگی بەهێز بۆ خوێندنەوەی کتێب نییە.

سەرەڕای ئەمە هیوام ئەوەیە ئەم دۆخە بەرەو باشتربوون بچێت و شاهیدی گەشەسەندنی خوێندنەوەی جیدی و دروستبوونی خوێنەری جیدی بین کە کتێبخانەی کوردی زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی پێیەتی.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *