خانه / هه‌واڵه‌کان / بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا

بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا

بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا

لە یادی یوبێلی زێڕینی دامەزراندنی بزووتنەوەی (روانگە) ی ئەدەبیدا،بە چاودێری دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەر پەرشتی  پ.ی. دكتۆر حەسەن ڕەزا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی،  زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێك بەدروشمی (بزووتنەوەی روانگەو كاریگەرییەكانی لە نوێكردنەوەی ئەدەبی كوردیدا)۱۹۷۰ -۲۰۲۰)، سازدەكات.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی ڕاگەیاندنی كۆنفرانس ڕایگەیاند، لە یادی یۆبیلی زێڕینی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ڕوانگەدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و لیژنەی ڕۆشنبیریی کۆلێجی زمان،  بە هاوکاریی کۆلێجی زمان، کۆنفرانسی زانستی-نێودەوڵەتی بە دروشمی “ڕوانگە، هەنگاوێک بەرەو نوێکردنەوە” ڕێکدەخەن بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی بزوتنەوەی ڕوانگە لە ئەدەبی نوێی کوردیدا و تیشکخستنەسەرهەوڵ و ماندووبوون و کاریگەریی ڕوانگەییەکان لە گۆڕەپانی ڕەخنە و ئەدەبی کوردیدا و  كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، رۆژی یەكەم ۲۰-۴-۲۰۲۰ لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی چوارتا، رۆژی دووەم ۲۱-۴-۲۰۲۰ لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێجی زمان، هۆڵی پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ بەڕێوە دەچێت.

دەربارەی ئامانجەكانی كۆنفرانسیش دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا ئاماژەی بەوەكرد، دروستکردنی پردێکی پتەو لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵی کوردی و کارلێک و ئاوێتەبوونی زیاتری زانکۆ و دەوروبەرە کۆمەڵایەتییەکەی هەروەها ناساندنی ئەو نووسەرە  نوێخوازانەی تێز و بنەما کۆنەکانیان تێکشکاند و فۆڕم و بیر و هزری نوێیان خستە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردییەوە،لە گەڵ ناساندن و ئاشنابوونی نەوەی نوێ بە داهێنانە نوێخوازانەکانی ڕوانگە.

سەبارەت بەتەوەرەكانیش ئەو ئەندامەی لیژنەی ڕاگەیاندنی كۆنفراس باسی لەوەكرد، تەوەرەكان پێكهاتوون لە:

-بزوتنەوەی ڕوانگە و کاریگەریی ئەدەبی نوێخوازانەی نەتەوەکانی تر-.بزوتنەوەی ڕوانگە و میکانیزمی نووسینی نوێ و هاوچەرخ-

بزوتنەوەی ڕوانگە و زمانی شیعری-.خوێندنەوەی نیشانەناسی (سیمێۆتیکی) و زما‌نناسانی بۆ کارو بەرهەمە ئەدەبیەکانی ڕوانگە.

سەبارەت بە مەرجەكانی توێژینەوەش دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەكرد، مەرجەكان وەك هەر كۆنفرانسێكی تری نێودەوڵەتی بریتی یەلە:

۱٫پێویستە توێژینەوەکە پێشتر لە هیچ گۆڤار یان کۆنفرانسێکدا بڵاونەکرابێتەوە یان پێشکەش‌ نەکرابێت، یان مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی لە هیچ گۆڤارێک وەرنەگرتبێت.

۲٫کورتەی توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی وەردەگیرێ و پێویستە لە  (۵۰۰) وشە زیاتر نەبێت.

۳٫پێویستە توێژینەوەکە لە (۵۰۰۰) وشە  تێپەڕنەکات و توێژەر بە تەوەرەکانی کۆنفرانسەکەوە پابەندبێت.  

۴٫پێویستە توێژینەوەکە بە فۆنتی قەبارە (۱۴)نووسرابێت، بۆ ئینگلیزی خەتی (Times New Roman) و بۆ کوردی و عەرەبی خەتی ((Unicode بەکاربهێنرێت.

۵٫لە لاپەڕەی یەکەمدا ناوی سیانیی توێژەر و پلەی زانستی و  ناوی زانکۆکەی و ئیمەیڵی فەرمی توێژەر بنووسرێت. لەگەڵ توێژینەوەکەدا پوختەی ژیاننامەی خۆیشی هاوپێچ بکات.

شایەنی ئاماژە پێكردنە وادەی گرنگ ڕۆژی۲۰۲۰/۰۲/ ۳۰دوا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکان بەتەواوی و بۆ پەیوەندی كردنیش بە كۆ نفرانسئیمەیڵی کۆنفرانس:      hum.conference@univsul.edu.iq و RELATION@UNIVSUL.EDU.IQ 

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

هاوارەبەرە و میرزا بناخەی ئەدەبیاتی ئیقلیمی رۆژهەڵاتی کوردستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *