خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / کتێبی «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!» چاپ و بڵاوکرایەوە.

کتێبی «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!» چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناسنامەی کتێب: «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!»، ئارام فەتحی، چاپەمەنیی یاد، سلێمانی ۱۳۹۸.

کتێبی «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!» لە نووسینی ئارام فەتحی چاپ و بڵاوکرایەوە.

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»_ ئەم کتێبە بریتییە لەو بابەتانەی کە ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و ئێرانی بە گشتی تەنیوە؛ بابەتانێک وەک هەژاری، پرسی ژن، منداڵانی کار، کۆڵبەر، نەخۆشی و ئێش و دڵتەنگی و تەنیایی، لە مژارە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکی ئەم کتێبەن.

جیاواز لەوەی شیعرەکانی ناو ئەم کۆپەڕەیە، هەوڵیان ئەوەیە لەشێوەی فۆرم و تەکنیکیشەوە خۆیان لە فۆرم و زمانی زاڵی ڕەوتی شیعری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرباز بکەن و فۆرمێک هەڵبژێرن کە لەگەڵ کەڵکەکەی مرۆڤی ئێستاکە ژیاوماندا تەبا بێت!

ڕەنگە گرنگ بێ کە شاعیر لە کام ڕەوت و دەسپێکەوە ڕێچکەی شیعری گرتووەتە بەر و ئەگەر ئێمە دوو کتێبە پێشووەکانی دیکەی ئەم شاعیرە کە بریتین لە “ئەوەندە بە مردنا تکاوم” ( ۲۷۱٤ی کوردی لەچاپ دراوە) و “من غوربەتم” (۲۷۱۷ی کوردی لەچاپ دراوە) بخوێنینەوە، بەباشی ئەو ڕەوتە و ڕێباز و شێوە شیعریانەمان بۆ دەردەکەوێت کە شاعیر لێوەی تێپەڕیوە و هەنگاوی تێدا هەڵهێناون و وردە وردە لە ڕەوتە باوەکان دووری ئەگرێ و هەوڵ دەدا هەرچی زیاتر، ئەزموونی ژیان و هەستی ڕۆژانەی لە ژیان، بە شێوەی زیندوو بهێنێتە ناو شیعرەوە.

بەرهەمی “من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم”، وەک سێهەمین بەرهەمی ئارام فەتحی، خۆی فڕێ داوەتە ناو شیعری هەمیشە زیندووی ئەدەبیاتی کوردییەوە و خەریکی بڕینی ڕێگایەکی بێسنوورە…

کتێبی “من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم”، لە ۲۰۹ لاپەڕە پێک هاتووە و ئێستاکە لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووردا دەست دەکەوێت.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *