خانه / هه‌واڵه‌کان / سازی ناساز بە دەنگی مامۆستا هێمن

سازی ناساز بە دەنگی مامۆستا هێمن

 

“ناڵەی جوودایی”
بە دەنگی شاعیر: مامۆستا هێمن
مەناف ئیرانپەنا : تۆمارکردنی دەنگی مامۆستا هێمن ،ساڵی ۱۳٥۹هەتاوی،مهاباد
موسیقا : شەهبازشاهین پوور
بڵاوکراوەی:سەرای هێمن،سەلاح پایانیانی
سازی ناساز 
بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم
ھەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم
کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێ دەنگی نەوبەھارانم
گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
ھەستی خنکاوی لاوی سەوداییم
کێلی گۆڕی شەھیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی ھەڵپەسێرراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستەو و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پایزم
شاعیری پیری تووڕەو و زیزم
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم ھەیە کە ھەم یا نیم؟!
❗️ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاگەیەندراوی خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *