خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی هاوارەبەرە و میرزا نووسینی فەتاح ئەمیری
? خوێندنەوەی : فرمێسک محەمەد
? میکسی دەنگ : ئۆمید ئازەرمی
وه‌ختێک ژیان تاڵ ده‌بێ، وه‌ختێک تاڵ تاڵتر ده‌بێ، وه‌ختێک هومێد ده‌ڕوا، وه‌ختێک هیوا ده‌مرێ، کاتێک ئاسمان ڕه‌ش و بێئهستێرهیه، کاتێک شه‌وه‌زه‌نگ به‌سه‌ر وڵات‌دا زاڵه، ته‌نیا پیاوی شه‌و ته‌نیا کوڕی ته‌نگانه ته‌نیا مرۆی مه‌رد و گه‌رووتاڵ، شان و باهۆ و ده‌ست و مه‌چه‌ک، هێز و تین و گوڕ و تاقه‌ت ڕێنوێنی ڕه‌واندنی ته‌م و نه‌گبه‌ته. پیاوی نه‌به‌ز گۆشتی ته‌مبه‌ڵی و به‌زی ته‌وه‌زه‌لی ناگرێ. مرۆی ئازا، ئازا و ڕزگار ده‌گوڕێنێ و ده‌ڵێ: ئه‌زم ئه‌زم هدهڵدهبهزم!
زه‌مان تێکه‌ڵاوێکه له تاڵ و سوێری؛ له چه‌ور و شیرینی؛ له هه‌وراز و لێژی؛ له بڵیند و نه‌وی. زه‌مان ڕۆژێک سووره و ڕۆژێک شینه. ساتێک هه‌وره و کاتێک ساوه. زه‌مان سێشهشی به‌هارێیه.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.