خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” بڵاو دەکرێتەوە.

کتێبی “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” بڵاو دەکرێتەوە.

کتێبی شێعری “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” بەرهەمی نوێی شوعەیب میرزایی شاعێری سنەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی، کتێبی “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” سێهەمین کتێبی شاعیری ئاوانگارد شوعەیب میرزاییە کە بریتی لە یەک شێعری درێژ و یک وتارەو بڕیارە لە گەڵ سی دی دیکلمەی شێعرەکە بە دەنگی شاعیر بڵاو بکرێتەوە.

لەم بارەوە جەبار سابیر بەرپرسی چاپەمەنی یانەی قەڵەم رایگەیاند: کتێبی “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” چاپ کراوەو و دوای لاچوون و نەمانی قەدەغەکانی کڕۆنا و کرانەوەی سنوور کتێبەکە بە فەرمی بڵاو ئەکرێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کتێبی «تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» لە ساڵی ۱۳۹۵ هەتاوی نووسراوە، بەڵام پاش چوار ساڵ بڕیارە لە لایەن چاپەمەنی یانەی قەڵەم لە سلێمانی چاپ و بڵاوبێتەوە.

شوعەیب میرزایی

شایانی باسە، پێشتر دوو کۆمەڵە شێعر بە ناوەکانی ” کراسێ نەماوە دووریتی تیا نەگریم” و ” گورگەکانی خانمی۱۹۶۸ و عەتا ” لە شوعەیب میرزایی بڵاو بۆتەوە.

«تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» لە دووتوێی ۹۲ لاپەڕەدا و بە تیراژی ۵۰۰ دانە لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی یانەی قەڵەم و ماڵی ڕۆنان لە سلێمانی چاپ کراوە.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

لێک‌دانەوەی دوو چەمکی “ڕۆیشتن” و “گەڕانەوە” دە ڕۆمانی “گوڵی شۆڕان”ی عەتا نەهایی‌دا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *