خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / تراژێدیای نووسینەوەی خوێن

تراژێدیای نووسینەوەی خوێن

تراژێدیای نووسینەوەی خوێن

دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە

“٤٢٩ لاپەڕە دەخوێنییەوە، لە دەردی پڕ ناسۆڕی کوشتنی دوو برا و خوشکێک دەناڵی، بیر لە زینا دەکەیەوە، بیر لە شەڕەف دەکەیەوە، بیر لە دین و ئایین و سڕینەویەی گوناهـ و کرێنەوەی کەڕامەت و شەڕافەت دەکەیەوە، بیر لە دواکەوتوویی دەکەیەوە، بیر لە گوشاری سێکس دەکەیەوە، بیر لە ئۆدیپوس و ئێلێکترا و لوت و پێوەندیی خوشک و برای نادیاری پۆل ئاستر دەکەیەوە، بیر لە دەرد و بەڵا و هەرچی ناخۆشە لەسەر ئەم گۆی زەوییە دەکەیەوە، بەڵام … ٤٢٩ لاپەڕە دەخوێنییەوە، هەناسەت تووند دەبێت، بیر لە خزری زیندە دەکەیەوە، بیر لە هەنگاوەکانی عیسا مەسیح بەسەر دەریاکاندا دەکەیەوە، بیر لە مەریەمی مەجدەللیە دەکەیەوە، بیر لە خاچە گەورەکەی سەرشانی عیسا دەکەیەوە کە بەرەو بەرزاییەکانی گۆلگۆتای ئورشەلیم هەڵی دەکێشێتە سەر تاکوو ببێتە داری بەمێخکێشانی خۆی، بیر لە خودا دەکەیوە، بیر لە کەنیشکە کارکەرەکەی ماڵی مارکس دەکەیەوە، بیر لە شەیتەنەتەکانی فرێدریک ئینگێلس دەکەیەوە، بیر لە هەموو تابووەکانی ئەم جیهانە دەکەیەوە، بیر دەکەیەوە، بە کۆڵانە تاریکەکانی تەنیایی کوڕان و کچانێکدا تێپەڕ دەبی کە تێگەیشتن لێیان ساکار نییە، بیر لە جووتبوونی شێتانەی زاهید و عابید و شەیتان و فاحیشە دەکەیەوە، بیر لە هەموو شتێک دەکەیوە، بیر دەکەیەوە، خەیاڵ دەکەی، پێشبینی، تکا، ڕجا، ڕۆمان، خەیاڵ، بەردەوامی لە خوێندنەوە، ٤٢٩ لاپەڕە دەخوێنییەوە، هێشتا حەفتا لاپەڕەیەکت ماوە. بەڵام هەر لەو لاپەڕەیە دەکەوێ خوارەوە، ڕێک وەک خوێندنەوەی دوادێڕی ملوانکەکەی گی دوماپاسان دەکەوێ خوارەوە. هەڵە بووی، چەند سەد لاپەڕەیەکە بە هەڵەدا ڕۆیشتوی، چێژی خوێندنەوە و سەرسوڕمانی پڕ لە ماتەمی هەیەجانی خوێنەرانەت لێرەدا دەحەبەسێت، …

منی خوێنەر هیچ ناڵێم، تۆی خوێنەر بڕۆ و بۆ خۆت ئەزموونی بکە! دەبێ ئەم ڕاچڵەکینە ئەزموون بکەی دەبێ ئەم چێژە تام بکەی، دەبێ ئەم خوێندنەوەیە بکەیە نووسین، دەبێ لە جیاتی “بخوێنەوە بە ناوی …”، بنووسییەوە بە تامی “بنووسە خوێن”! “

بەشێک لە تراژێدیای نووسینەوەی خوێن

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *