خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ماڵی کتێبی کوردی گەیشتە قۆناغی کۆتایی حەوتەمین میهرەجانی پەرەپێدەرانی کتێبخوێنیی ئێران

ماڵی کتێبی کوردی گەیشتە قۆناغی کۆتایی حەوتەمین میهرەجانی پەرەپێدەرانی کتێبخوێنیی ئێران

ماڵی کتێبی کوردی، گەیشتە قۆناغی کۆتایی حەوتەمین میهرەجانی پەرەپێدەرانی کتێبخوێنیی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ڕاگەیاندنی تۆڕی پەرەپێدەرانی کتێبخوێنیی وڵات، پاڵێوراوانی قۆناغی کۆتایی حەوتەمین میهرەجانی ڕێزگرتن لە پەرەپێدەرانی کتێبخوێنی دیاری کران.


بە پێی وردەکاریی راپۆرتەکە، لێژنەی داوەرانی قۆناغی نیوکۆتایی حەوتەمین میهرەجانی ڕێزگرتن لە پەرەپێدەرانی کتێبخوێنی وڵات، بریتی لە: موحسین حاجی‌زەینەلعابدینی (سکرتێری میهرەجان)، فەرمیهر مونجزی، فەرەح حەقنژاد، فەریبا ئقدامی، کیمیا ئەمینی، ئسماعیل یەزدانپوور و مریەم ئەنساری، ناوی ٧٣ پاڵێوراوی قۆناغی کۆتاییان لە نێوان ٩٠٦ بەرهەم و فایلی بەشداردا، ڕاگەیاند.

بە گوێرەی لیستی ناوی پاڵێوراوانی قۆناغی کۆتایی، پێگەی هەواڵی – شیکاریی ماڵی کتێبی کوردی، وەک مەکۆی تایبەتیی کتێبناسیی کوردی، لە بەشی گرووپ و ڕێکخراوە ناحکوومییەکاندا لە ڕێزی گەیشتووان بە قۆناغی کۆتایی میهرەجاندایە. جێی ئاماژەیە کە لە بەشی گرووپ و ڕێکخراوە ناحکوومییەکاندا، بە گشتی ١٣ بەشدار گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.
میهرەجانی ڕێزگرتن لە پەرەپێدەرانی کتێبخوێنی، هەموو ساڵێك بە هاوکاری و هاوڕێیەتی گرووپ و دامەزراوە و رێکخراوە ناحکوومییەکان، لە ژێر ناوی تۆڕی پەرەپێدەرانی کتێبخوێنیی وڵات، بە دەورگێڕیی نووسینگەی توێژینەوە و پلاندانانی کەلتووریی جێگرایەتیی کاروباری کەلتووریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت. حەوتەمین خولی ئەم میهرەجانە، لە گەڵ بڵاوبوونەوەی بانگهێشتنامەی لە خەرمانانی ئەمساڵدا دەستی بە کار کرد. لە ئاکامی بانگهێشتی میهرەجاندا، ٩٠٦ بەرهەم و فایل هەناردەی نووسینگەی میهرەجان کران و پاش تێپەڕاندنی دوو قۆناغ پاڵاوتن و داوەری کردن، ٧٣ بەرهەمی سەر بە بەشە جیاوازەکانی میهرەجان گەێشتنە ئاستی کۆتایی. ڕێوڕەسمی کۆتایی میهرەجان، لە ڕەشەمەی ١٣٩٩دا بە شێوازی مەجازی بەڕێوە دەچێت.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *