خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / (هاوار)باوکی شێعری نوێی کوردی لە کوردستانی ئێران

(هاوار)باوکی شێعری نوێی کوردی لە کوردستانی ئێران

عەلی حەسەنیانی (هاوار)

عەلی حەسەنیانی (هاوار)ساڵی ۱۳۱۸ (۱۹۳۹) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات.

ناوبراو لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات.

 ساڵی ۱۳۶۸ ڕێگای هەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە. سەرەنجام لە بەهاری ساڵی ۱۳۷۱ی هەتاوی لەو وڵاتە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنهاگ بە خاک دەسپێردرێت.

]

گڵکۆی عەلی حەسەنیانی(هاوار) لە کۆپێنهاگ- دانماڕک

مامۆستا هاوار وەک باوک و ڕچەشکێنی شێعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵات پێناسە دەکرێ. لەم بارەوە جەعفەر حوسێنپوور(هێدی) لە وتارێکدا بە ناوی” کێ ڕچەی کوتا؟(کورتەمێژووی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێراندا) ئاوا دەڵێ:

“بەپێی مێژوو و ڕێکەوت “هاوار” یەکەم شێعری نوێی بە ناوی “وەرە جەلاد” لە ساڵی ١٩٥٩ داناوە و دواتر شێعری “بۆمباران”ی بڵاو کردووەتەوە.

دوابەدوای ئەم دوو کارەی هاوار, “چاوە ” یەکەم شێعری خۆی دادەنێ بە ناوی”نازدار” و بە کۆمەڵێک کاری تر وەک(شەوە، بووکی کۆستکەوتوو، گژە با)زیاتر پەرە بەم بواە دەدا. دوای ئەم دوو کەسە, “سوارە” شێعری “شار” لەسەر کێشی شێعری”کەژاڵێ”ی”هاوار”دەخوڵقێنێ”.

جیا لە بواری شێعر و هەڵبەستی نوێ, مامۆستا هاوار لە بواری نووسینی ڕۆمانیشدا دەستێکی باڵای هەبووە و لە مێژووی ڕۆماننووسیی ئەم بەشەی کوردستاندا یەکەم کەس بووە کە دوای د.ڕەحیمی قازی, کاری لەسەر ئەم بوارە کردووە و لە ساڵی ١٩٨١/١٣٦٠ ڕۆمانی(کارمامز)ی لە مەهاباد نووسیوە,بەڵام بەهۆی هەڵومەرجی تایبەت بواری بڵاوبوونەوەی بۆ ناڕەخسێ,تا سەرەنجام ئەم کارە لە ساڵی ١٩٩٩لە تاراوگە و لە هۆڵەند بڵاو دەکرێتەوە.

بەرهەمە بڵاوکراوەکانی هاوار بریتین لە:

۱- شاری وێران – کۆمەڵێک وتار

۲- بزەی زەمەند – دیوانی شیعرەکانی؛ جەعفەری حوسێنپوور(هێدی) لە ساڵی ۱۳۷۲ لە ئاڵمان چاپی کردووە.

۳- کارمامز- ڕۆمان؛ بڵاوکەرەوە؛ جەعفەر حوسێنپوور(هێدی)؛ چاپی هۆلەند، ۱۳۷۸

۴- دەروێش- ڕۆمان

۵- بزەی ژیان – ڕۆمان

۶- بێدەنگی دەریا- ڕۆمان(نووسینی فێرکۆر)؛ دەگەڵ «سەلاحی عەڕەبی» لە فارسییەوە وەریگێراوەتەوە سەر کوردی

۷- هەنگاو – کۆمەڵە شیعر

۸-کۆمەڵێک کورتە چیرۆک و بابەتی دیکەی ئەدەبی

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *