خانه / هه‌واڵه‌کان / شیعری نوێی کوردی و دیداری شیعری کوردی و دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب

شیعری نوێی کوردی و دیداری شیعری کوردی و دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب

شیعری نوێی کوردی و دیداری شیعری کوردی و دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب LiTERATUREXCHANGE لە شاری ئاهووس – دانیمارک

”جاریکی تر کورد یەکسانە بە جەنگ و جەنگ یەکسانە بە کورد”

لە میانەی فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب LiTERATUREXCHANGE لە شاری ئاهووس-دانیمارک وەشانخانەی ئاژانسی شیعر و دەستەی ئەدیتۆرانی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی چەند کۆڕ و دیدارێکی ئەدەبی لەو فیستیڤاڵە لەگەڵ چەند شاعیرێکی کورد و شاعیرانی دانیمارکی لە سانت لوکاس ی شاری ئاهووس لە ڕۆژانی ۱۱ و ۱۲ ی مانگی ۶٫

چالاکییەکان پێکهاتووە لە بەستنی کۆڕی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیرانی کوردی نیشتەجێی دانیمارک: ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی. هەورەها ناساندنی ئەدەب و شیعری کوردی و دانیمارکی بە یەکدی لە ڕێی چەند دیدار و کۆڕی شیعرخوێندەوە.

پڕۆژەی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێێ کوردی بە زمانی دانیمارکی

”ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی” کە تیایدا زیاتر لە ۷۰ شاعیری کورد بەشدارن و وەشانخانەی ئاژانسی شیعر لە کۆپنهاگن بە هاوکاری وەشانی نووسیار لە کۆتایی ئەم ساڵدا هەڵدەستێت بە چاپ بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە. بۆ چێژ وەرگرتنی هەندێک لە شاعیرانی نێو ئەنتۆلۆژیاکە وەشانخانەی ئاژانسی شیعر هەڵدەستێت بە چاپکردنی گۆڤارێکی تایبەت بۆ ۲۳ شاعیری کورد کە هەڵبژاردەی شاعیرانی سەرجەم بەشەکانی کوردستانن و بە زمانی دانیمارکی لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب لە شاری ئاهووس – دانیمارک پێشکەش دەکرێت. لە هەمان کاتدا کۆڕ و دیدارەکان دیالۆگێکی باش دەبێت بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ئەدەبی کوردی لەگەڵ شاعیر و خوێنەرانی دانیمارک بەتایبەت شاعیرانی دەڤەری یولاند و شاری ئاهووس بە ئامادەبوونی چەند شاعیرێکی کورد لە ڕۆژی شەممە ۱۲ ی مانگی ۶ لە فیستیڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەب.

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی بە شێکە لە زنجیرەی ناساندنی شیعری جیهانی کە وەشانخانەی ئاژانسی شیعری دانیمارکی کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکات. یەکەمین زنجیرەش شیعری نوێی بۆسنایی بوو کە لە فیستڤاڵی ئاڵووگۆڕی ئەدەبی ساڵی ۲۰۱۸ پێشکەش کرا. ئامانج لە دەرکردنی ئەم زنجیرە کتێبی شیعری جیهانی بە دانیمارکییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەو ناوچەیە تەنها لە ڕێی جەنگ و کوشتار و نەهامەتییەوە بە دانیمارکییەکان ناسراون و لە هەندێ کاتدا وەک وڵاتانی خوێن و بەربەری پێناسە دەکرێن. ئەم پڕۆژەیە هەوڵێک بۆ دانیمارکییەکان دەرەخسێنێت تا لەڕێی شیعر و ئەدەبەی ئەو وڵاتانە دەروازەیەکی هونەری و کلتوری وڵا بکات بۆ خوێنەری دانیمارکی.

پڕۆگرامی کۆڕ و دیداریی ئەدەبی

شیعری نوێی کوردی – شاعیرانی کوردی – دانیمارک و کوردستان

ڕۆژی هەینی ۱۱-۰۶-۲۰۲۱ کات: ۱۵:۳۰ لە سانت لوکاس

کۆرێکی شیعر خوێندەوە بۆ شاعیرە کوردەکانی دانیمارک: ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی شیعرەکانیان دەخووێننەوە بە زمانی کوردی و دانیمارکی.

هەروەها ئەوان لەگەڵ شاعیری دانیمارکی تۆڕڤاڵد بێترلسن، بەشێکن لە دەستەی ئیدیتۆرانی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی کە ئەم کتێبە نزیکی ٧٠ شاعیری کورد لە خۆدەگرێت و لە تەواوی بەشەکانی کوردستانەوە هەڵبژێردراون.

لەم کۆڕە ٢٣ شاعیری نێو ئەنتۆلۆژیاکە و لە گۆڤاری ئاژانسی شیعر چاپ و بڵاودەکرێتەوە و شیعرەکانیان بە زمانی دانیمارکی دەخوێنرێتەوە.

شیعری نوێی کوردی – ئاڵووگۆڕی کەلتووری لە تاراوگە

هەینی ۱۱-۰۶-۲۰۲۱ کات: ۲۰:۰۰ لە سانت لوکاس

خوێندنەوەی شیعر بە هەردوو زمانی کوردی و دانیمارکی بۆ ئامادەبووان و باسکردن لە ڕۆڵی ئاڵووگۆڕکردنی ئەدەب لە نێوان کەلتوورە جیاوازکاندا و لە تاراوگەدا. هەردوو شاعیری دانیمارکی نیلس هاو و تۆڕڤاڵد بێترلسن، کە شیعری هەردوکیان کراون بە کوردی بە زمانی دانیمارکی و کوردی شیعرەکانیان دەخوێنرێتەوە. دوا بەدوای ئەوە کۆمەڵە شاعیرانی دەڤەری یولاند و شاری ئاهووس کە لە نێوانیان سەرۆکی بەشی ژانری شیعر لە یەکێتی نووسەرانی دانیمارک ئامادە دەبێت. شیعری ئەم شاعیرانە بۆ شێوەزاری سۆرانی و کورمانجی کاری وەرگێڕانیان بۆ کراوە و دەخوێنرێتەوە.

شاعیرانی بەشداربوو: پاوڵ دامگۆرد، دانیێل بۆیسن و کنود نیلسن لەگەڵ شاعیرانی کورد: عادل ئەردەم، ئالان پەری، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی.

نیلس هاو – ساتەوەختی بەختەوەری

شەممە ۱۲-۰۶-۲۰۲۱ کات ۱۳:۳۰ لە سانت لوکاس

کۆڕێکی شیعر خوێندەوە بۆ نوێترین کۆمەڵە شیعری شاعیری دانیمارکی نیلس هاو بە ناوی ”ساتەوەختی بەختەوەری”

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردی – دیداری کوردی – دانیمارکی

شەممە ۱۲-۰۶-۲۰۲۱ کات: ۱۵:۰۰ لە سانت لوکاس

دیدار و شیعر خوێندنەوەی شاعیرانی کورد و دانیمارکی پێکەوە: نیلس هاو، لویسا دالسگۆرد، مادس موگیند، کنود نیلسن، پاوڵ دامگۆرد، تۆڕڤاڵد بێترلسن، ئالان پەری، عادل ئەردەم، دارا کوردۆ، ئەرسەلان چەڵەبی.

شاعیرانی بەشداربووی ژمارەی تایبەتی گۆڤاری ئاژانسی شیعر کە تەنها بۆ شاعیرانی ئەنتۆلۆژیای کوردی تەرخان کراوە:
Alan Pary
Kajal Ahmad
Hero Kurda
Choman Hardi
Farhad Shakely
Lazo Azad
Ahmadi Mala
Nazand Begikhani
Hiwa Qadir
Dastan Barzan
Aref Hamza
Xunava Ayoub
Xunav Kano
Ibrahîm Hisso
Dara Kurdo
Ciwan Qado
Sherko Bekas
Arsalan Chalabi
Somayeh Fallahi
Nasrin Shafiee (Hana)
Jalal Malekshah
Farhad Shahmoradi
Eskere Boyik
Ezîzê Gerdenzerî
Adil Erdem
Fatma Savcî
Rojen Barnas
Selim Temo
Seyhmus Dagtekin

بەرگی گۆڤار: تابلۆی نیگارکێشی کورد عەلی جۆڵا

ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێێ کوردی بە هاوکاری وەشانی نووسیار و ئەنجومەنی هونەری دانیمارکی ئامادە دەکرێت.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوانش زن‌محورانه‌ی “دختران کوبانی: حکایتی از شورش، شهامت و عدالت‌خواهی”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *