خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ملوانکەیەک بە ملی کێلەوە!

ملوانکەیەک بە ملی کێلەوە!

ملوانکەیەک بە ملی کێلەوە !

بەگەردنتەوە کە بەرزترین نوختەی لێچۆڕینە بۆ خۆشەویستی
لەهۆشەوە سەیری بکەی
شا خەم
شا برین
شا یادگار
شا جوانی
شا بێگەردی و نیگەرانی
بەندۆڵە و دانراوە،

کە لەدامێنی شاخەکاندا
سوڵتان و شاکانم بەنەفرەت دەکرد و

لەگەردنی دەشتەوە درزی تینوێتی ڕێگاکانم
بەتاوانی ئەوان دەخوێندەوە

لە گەردنی تۆیا پێناسەکان دادەڕێژمەوە و
شەقی سپێدەیەکی نوێ لە باری بزەخەنەی بۆنگرتوی هەتاوییەکانتا
دەڕێژم،کە بڵێم
سپێدە
شا ئەوین
شا بەهار و
شا ڕەنگ
لە پەرتەوازە بوونی تاڵەکانی قژتا بەدەستی ئەو گڤە گڤەی
کە سوڵتانەکان بە ئاپۆرای خزمەتکارەکانیان دەیخەسێنن و
تۆ لەنێو بێدەنگی کتێبەکانتا هەڵتدەکرد،
پێدەگات.

لەسەر هەورەکان
لە سەر پشتی سورەوەبووی شوانەکان
لەسەر شوشە
لەسەر زریان
لەسەر گڕ و لەنێو گڕ و لە خۆڵەمێشی گڕکانەکانیشدا،
دەنوسرێت.
تاوی هەتاو چیرۆکێکی هەیە خێرا و سوتێنەر،

لە دەستی پێچ و پەنا هێنەران
گوڵ ترسێکی هەیە،
فرمێسکی تەقیو لەشوشەی چاوەکانتەوە،
ترسێک
لەرزینی خاچ بەدەستی پەتەوە
ترسێک
کە عەسرێک خۆی بەدەستەوە دەدات .

شێعر: چیا فایەق
دەنگ: فرمێسک. م

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *