خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وێبیناری “ئەزموونەکانی ژنانی کورد له بواری نووسین و لێکۆڵینەوەدا” بەڕێوە چوو

وێبیناری “ئەزموونەکانی ژنانی کورد له بواری نووسین و لێکۆڵینەوەدا” بەڕێوە چوو

وێبیناری “ئەزموونەکانی ژنانی کورد له بواری نووسین و لێکۆڵینەوەدا” بەڕێوە چوو

پێنجشەممە ۲۷ی گەڵاڕێزان بە بۆنەی بیست و نۆیەمین حەوتەی کتێب، وێبینارێک له ژێر ناوی ” ئەزموونەکانی ژنانی کورد له بواری نووسین و لێکۆڵینەوەدا” بە بەشداریی دوکتۆر بوشرا کەسنەزانی و دوکتۆر سروە مێنبەری (بەڕێوەبەری وێبینار)، لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە چوو.

دوکتۆر بوشرا کەسنەزانی، توێژەر و مامۆستای زمانی کوردی، لە دەستپێکی باسەکەدا، گوتی: بەداخەوە ژمارەی نووسەرانی ژن له کوردستاندا زۆر کەمە و لە بواری لێکۆڵینەوەدا زۆر سنووردارە و ئەو هەوڵانەی کە هەن هەوڵی جیدی و گرنگ، بەڵام دەگمەنن.

دوکتۆر کەسنەزانی له درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەروەها ژنە نووسەرەکانی دیکەش کە خۆیان وەکوو توێژەر دەردەخەن، کۆمەڵێک ڕەخنەی کۆمەڵایتی دێتە سەریان و شێوازی ژیانکردنیان دەگۆڕێت و دەبنە کەسێکی دوورەپەرێزی گۆشەگیر و قەبووڵکردنی ئەم کەسە لە کۆمەڵگادا وەکوو بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی تۆزێک ئەستەمە.

پاشان دوکتۆر کەسنەزانی ئاماژەی بەوە دا: له کوردستان ئەو نووسینە جیدییانەی کە له لایەن ژنانەوە دەنووسرێت بە نووسینی پیاوان دادەنرێت، لەبەر ئەوەی ژنان کەمتر خۆیان داوە له قەرەی لێکۆڵینەوە و هتد و توێژەر پێش ئەوەی ژن یان پیاو بێت مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و بیرکەرەوەیە.

له کۆتاییدا جەختیان کردەوە کە: یەکێک له ئەو خاڵانەی کە ژنێکی نووسەر دەبێت حەتمەن جێبەجێی بکات ئەوەیە هاوسەنگییەک له نێوان ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی نووسینیا ڕابگرێت.

پاشان دوکتۆر سروە مێنبەری پێشکەشکاری وبینارەکە و مامۆستای وەرگێڕان لەبەشی ئینگلیزی و کوردی زانکۆی کوردستان ڕوونیکردەوە: ژمارەیەک لەو خاڵانەی وەکوو ئاستەنگی ژنانی نووسەر و توێژەر لە کۆمەڵگای کوردیدا ئاماژەیان پێکرا تەنیا تایبەت بە ژنانی کورد نین. وەکوو نموونە لە لێکۆڵینەوەیەک له ساڵی ۲۰۲۰دا کە له ٥٥ وڵات گەیشتبووە ئەنجام و لەگەڵ ۲٦۵ ژنی تێکۆشەر لە بواری زانستدا قسەیان کردبوو زۆربەیان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە پاراستنی هاوسەنگی له نێوان ژیانی گۆمەڵگا و ئاکادمیک و هەروەها سترێسی ئیشەکەیان دوو کێشەی گرنگن کە دەتوانن بە تێکۆشانی ژیاتر و متمانە بە خۆ چارەسەریان بکەن.

هەروەها دوکتۆر مێنبەری ئەماژەیان بە توێژینەوەیێک کرد کە له ساڵی ۲۰۱۲ له بیست وڵات لە گەڵ شەشسەد کەس کە لە بەشی ئاکادیمیکدا چالاک بوون بە ئەنجام گەیشتبوو.پرسیاری ئەم توێژینەوە ئەوە بوو کە بۆچی لە کۆنفرانسەکان و وێبینارەکان خانمەکان بە نیسبەتی پیاوان زۆر کەمتر پرسیار دەکەن؟ یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوە کە جێگەی سرنج بوو ئەوە بوو لە ئەو کۆنفڕانس و وێبینارانەدا کە یەکەم پرسیار ژنێک دەیکات، ژمارەی ئەو خانمانەی کە پاش ئەو پرسیارەکانیان ئاراستە دەکەن زۆر زیاترن و ئەمە دەتوانێت ڕەچەشکێنی پرسیار خانمەکانی دیکە بێت.

له کۆتاییدا مێنبەری گوتی: خاڵێکی دیکە کە دەتوانێت هاندەری ژنان بێت لەباری توێژینەوە و لێکۆڵینەوەدا ئەوەیە ژنانی سەرکەوتوو ببنە هێمایەک بۆ ژنانی گۆمەڵگا.

ئامادەکار: نووشین مەحموودی

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

لێک‌دانەوەی دوو چەمکی “ڕۆیشتن” و “گەڕانەوە” دە ڕۆمانی “گوڵی شۆڕان”ی عەتا نەهایی‌دا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *