خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتووێژێک لەگەڵ دوکتۆر ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ سەبارەت بە یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

وتووێژێک لەگەڵ دوکتۆر ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ سەبارەت بە یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

وتووێژێک لەگەڵ دوکتۆر ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ سەبارەت بە یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

یوبیلی زیوینی بیست و پێنجەمینی ساڵوەگەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ هەڵگری چ پەیامێکە؟

گەلاوێژ بیست و پێنج ساڵە پەیامی ئاشتیخوازانە، خۆشەویستی، بەرهەم و داهێنانی هەیە و ئەمانە هەمووی پەیامی گەلاوێژن کە ئێمە بتوانین پشتیوانی قەڵەمی نوێ بین و سەکۆیەکی ئازاد ببین بۆ ئەوانەی کە سەکۆ و مینبەرێکیان نییە قسەی تێدا بکەن و ئەو کەسانە چیان دەوێت دەتوانن بە ئازادی خوازیاری داواکارییەکانیان بن. فێستیڤاڵی گەلاوێژی ئەمساڵ لەچاو ساڵانی پێشوودا جیاوازترە، لەبەر ئەوە زیاتر بایەخمان داوە بە هەموو جۆرەکانی هونەر، ئەدەب و ڕۆشنبیری. ئەگەر ساڵانی پێشوو بایەخ تەنیا بە ئەدەب دراوە ئەمساڵ کولتوورەکانی جیهان و کولتوورە نزیکەکان لە کوردستان کۆ کردەتەوە، هەموو ئەمانە لە چەند بڕگەیەکی چالاکیی جیاوازدا دەیبینن. یەکەم ڕۆژی دەستپێکمان پێشانگایەکی شێوەکاری بوو، کە ۱۵۰ شێوەکار لە هەموو پارێزگاکانی عێراق کە بریتین لە مامۆستا، دوکتۆر و پسپۆڕ لە بواری شێوەکاردا بە کوالێتییەکی بەرز بەشداریان کردووە، پاشان پیشانگایەکی کتێبمان هەیە کە چەندین دەزگای چاپەمەنیی کوردستانی و عەرەبی، عێراقی، بیانی، ئێرانی و هەموو ناوچەکانی دیکە تێیدا بەشدارن.

کاتێک ئاوڕ لە گەلاوێژ دەدەینەوە، دەبینین لە جوگرافیایەکی پڕ لە کێشە و قەیراندا ڕەوتێکی ڕۆشنبیری، هونەری و کولتووری لە نێو جەرگەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا توانیویەتی بەردەوام بێت، بە ڕای بەڕێزتان ئەم هێلە گرنگە لە ڕەوتی گشتی ڕۆشنبیریی کوردیدا چە ڕۆڵێکی بینیوە؟

گەلاوێژ لە نێو قەیران و ململانێکانی شەڕی برای کوژیدا سەری هەڵدا، ئەو کاتەی کە حیزبی بەعس بەرەو کوردستان دەهاتن ئێمە ئەو مینبەرە ئازادەمان درووست کرد، ئەوان خوێنی مرۆڤیان دەڕشت ئێمە خوێنی خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستیمان لە مینبەرێکی ئازاددا کۆ کردەوە، دەنگمان هەڵبڕی، لە ڕێگەی ئەدەب، هونەر و ڕۆشنبیرییەوە نەفرەتمان لە جەنگ، تاریکی و دواکەوتوویی کرد.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی کتێب و وتاری کوردی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *