خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وشە داوێکە کە نووسەر کائیناتی پێ ڕاو دەکات

وشە داوێکە کە نووسەر کائیناتی پێ ڕاو دەکات

وشە داوێکە کە نووسەر کائیناتی پێ ڕاو دەکات

وتاری لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەشی کورتە چیرۆک لە ۲٥ مین فستیڤاڵی گەلاوێژ

گێڕانەوە دیاردەیەکی دیار و دێرینە کە مرۆڤ بە ئەندێشە و ئاوەزێکی زمانییەوە لە خۆی و بارودۆخ و چرکەساتەکان و ئەوی دی تێگەیشتوە.

بەزمانی کردنی چرکەسات و دۆخە عاتیفیەکان و دەربڕینیان لە تۆی خەیاڵ و ئەستەتیکا، مەعریفەیەکی چێژمەندت پێ دەبەخشێ و ئەبەدییەت ئەدات بەو قەوارە ڕەواییە کە وێنای کورتە کاتێکە بە جەمسەری ئاوەز و خەیاڵ و زەمان و گۆشەنیگا و زمان.

داڕشتنەوەی واقێعی مرۆڤ بە لایەنەجیاواز و هاوتەریب و ناهاوتەریبەکانی، تەمسیلێکی تازەیە لە حەقیقەتە لەت لەت و بزر و پتەوەکان کە ئاوەزی مرۆڤ ئەبووژێنێتەوە. ئەو داڕشتەی کە وەک قەوارەیەکی ڕەوایی ئۆتۆنۆمیک و سەربەخۆ و بە مەودایەکی ڕەخنەئامێزەوە بوون و واقێعەکانی جیهان ئەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئێمە وەک لێژنەی بەرپرسیار بۆ هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی کورتە چیرۆکە بەشداربوەکان لە ۲٥مین فستیڤاڵی گەلاوێژ، بە لە بەرچاوگرتنی پێوەرە زانستی و تێکنیکاڵەکانی چیرۆکی هونەری واتە مۆدێرن و هەر وەها بە لە بەرچاو گرتنی فۆڕمی ئاسەوارەکان و توانستی زمانی نووسەر و سەرکەوەتنی لە ئەو گەمە زمانییە کە لە چوارچێوەی فۆڕمی کورتە چیرۆکی کوردی‌دا پێویسته و مەیاندنی تەخەییولی کوردی و بە چیرۆکی کردنی ئەو خەیاڵ و هەل و هەڵوێستانه کە مرۆڤێکی کورد بە پێی غکلتوور و جوغرافیای زمانی و ئەو چاخ و دۆخەی تێی‌دا دەژی و ئەتوانێ بیکات بە هەڵوێستەی جوانی‌ناسانە و ڕەخنە‌ئامێزی جیهانی ئەوپەڕ لۆکاڵی، بە پێی بڕیار ئەو چیرۆکانەمان هەڵبژارد:

۱-پلە و خەڵاتی سێهەمی فستیڤاڵی گەلاوێژ بە شێوەی هاوبەش پێشکەش ئەکرێ بە: چیرۆکی میوانی هەلەمووت(ئەمجەد غوڵامی – بۆکان) و بارانی جێییوەری (کاروان محەمەد فەتاح – چەمچەماڵ)

۲- پلە و خەڵاتی دووهەمی فستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ چیرۆکی: ئاخر جار لە گەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر (ئەنوەر عەرەب- بۆکان)

۳- پلە و خەڵاتی یەکەمی فستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ چیرۆکی: چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات(خاترە محەمەدی- سنە)

بە سپاسەوە

د. محەمەد ڕەحیمیان
ئارام محەمەد
زەردەشت محەمەد

 گزارش تصویری اختصاصی خانه کتاب کردی

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوانش زن‌محورانه‌ی “دختران کوبانی: حکایتی از شورش، شهامت و عدالت‌خواهی”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *