خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / دووهەمین خولی فیستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردی ڕازان

دووهەمین خولی فیستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردی ڕازان

کۆڕی ئەدەبی کەژ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام بەڕێوە دەبات.

دووهەمین خولی فیستیڤاڵی ناوچەیی(ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام، کوردستان، کرماشان، لوڕستان) چیرۆکی کوردی ڕازان

ئامانجەکانی فستیڤاڵ:

بەرزکردنەوەی پێگەی چیرۆک و تیشک خستنە سەری زۆرتری ئەم قاڵبە لە ئەدەبیاتی کوردی هاوچەرخدا.

گرنگیدان بە پێگەی گرنگی ئایینەکان، داب و نەریتە هاوبەشەکان و شیکردنەوەیان لە ئەدەبی چیرۆکی کوردیدا.

دروست کردنی کەشێکی گونجاو بە مەبەستی هاوکاریی بەرفراوانی چیرۆکنووسانی زمانی کوردی.

خستنە ڕووی دووبارەی داڵغە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی تایبەت به ناوچە کوردنشینەکان لە چیرۆکە کوردییەکاندا.

♦️فستیڤاڵی ڕازان لە دوو بەش بەڕێوە دەچێت:
۱بەشی ئازاد
۲٫بەشی تایبەت

تەوەرە بابەتییەکانی بەشی تایبەت بەم شێوەی خوارەوەن :

ڕۆڵ گێڕانی هێما کەڵتووری، خۆجێیی، ناوچەیەکان.

باوکردنی فەرهەنگی لە خۆبردوویی و بەرخۆدان

شکڵ‌گرتنی گێڕانەوەی شاری ناوچە کوردنشینەکان

دووبارە خستنە ڕووی گێڕانەوەکانی تایبەت بە شارە سنوورییە کوردنشینەکان(شوێنی سەرەکی گێڕانەوەی چیرۆکەکان شارە ناوبراوەکان بێت)

بارودۆخی بەشداری کردن لە فستیڤاڵدا:

چیرۆک ئەبێت بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی نووسرابێت.

هەر چیرۆکی دەبێت لانیکەم ۵۰۰ و لانیزۆر ۳۰۰۰وشە لە خۆ بگرێت.

هەر نووسەرێک دەتوانێت لانیزۆر بە سێ چیرۆک بەشداری بکات.

چیرۆکەکان پێش لەم ڕووداوە ئەدەبییە لە هیچ فستیڤاڵێکدا پێشکەش نەکرابێت و لە هیچ بڵاوکراوە و کتێبێکدا بڵاو نەکرابێتەوە.

خڵاتی براوەکان:

لە بەشی ئازاد، بە سێ کەس سپاسنامه و دیاریێکی نەقدی پێشکەش دەکرێت.

و له بەشی تایبەتی،سپاس‌نامه و خڵاتی تایبەتی فستیڤاڵ تەنها بە یەک نەفەر پێشکەش دەکرێت.

“شێوازی ناردنی بەرهەمەکان”

چیرۆکەکان ئەبێت لە قاڵبی فایلی word و بە فۆنتی Adobe Arabic بەڕێ بکرێن.

هێنانی ناوی نووسەر و ناوی چیرۆک لە لاپەڕەی یەکەمی هەموو چیرۆکەکان بە شێوەی جیا پێویستە.

هەروەها پێویستە هەر چیرۆکێک بە شێوەی فایلێکی جیاواز بۆ دەبیرخانە بەڕێ بکرێت.

ئەو بابەتانەی کە پێویستن بریتیین لە بیۆگرافیا، تەمەن، ژمارەی پەیوەندیی نووسەر لە گەڵ ئێسکەنی یەک دانە وێنە لە فایلێکی جیادا لە گەڵ چیرۆکەکە بەڕی بکرێت.

تەنیا شوێنی وەرگرتنی بەرهەمەکان ناونیشانی تێلێگرامی @ilam_razan ـە.

فستیڤاڵەکە سنووردارییەتی تەمەنی نییە.

دواهەمین دەرفەتی ناردنی بەرهەمەکان و بەشداری کردن لە فستیڤاڵەکە:

کۆتایی مانگی جۆزەردان ۱۴۰۱

لە حاڵێکدا کە سنووردارییەتییە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆی کۆڤیدی ۱۹وە نەبێت، ڕێ و ڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکە بە شێوەی حزووری و لە نیوەی دووهەمی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۱بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی ۰۹۱۸۸۴۵۱۹۴۳

یان له ڕێگەی کاناڵی فستیڤاڵی ڕازان :https://t.me/razaan_ilam

و پەیجی ئینستاگرامی فستیڤاڵ:
https://instagram.com/razan_festival

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *