کتێب: حیکایەتی چلشەوەی قەلەندەران
خوێنەر: مژدە سەڵاح
کتێبی حیکایه‌تی چلشه‌وه‌ی شاری قهلهندهرانی بوشرا که‌سنه‌زانی، کتێبێکه به ژانری حیکایه‌ت نووسراوه، دابه‌شکردنێکی سه‌یری شێوه‌ی کتێبه دێرینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته. کتێبه‌که دابه‌ش کراوه بۆ چل به‌ش، که چل ده‌رگەی هه‌یه و کلیکلی ده‌رگەکان، ویردێک یان ناوێکی خودایه، که له ناو به‌شه‌که‌دا مانا و ته‌ئویلی ناوه‌که کراوه (شه‌وی یه‌که‌م، ده‌رگای لا اله الا الله) چونه‌ژووره‌وه به شه‌وه، له هه‌ر دهرگەیهکهوه کاره‌کته‌رێک ده‌ڕواته به‌رده‌م خاتوو شه‌هره‌زاد و حیکایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م خالقه که‌وتووه ده‌گێڕیته‌وه، که له جێ‌دا که‌وتووه و تووشی فه‌رامۆشی بووه، کاره‌کته‌ره‌کانی بیری دهخەنەوه هۆی که‌وتنی چییه و حیکایه‌ته‌کانی چۆن بووه و هه‌مووشی ده‌گێڕێنه‌وه بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی که له کاره‌کته‌ره‌کانی کردووه، به‌وه‌ی ناردوونیهتی ناو تراژیدیای مرۆڤانه و حیکایه‌تیی هه‌موویان ناکام و تاریک بووه. دابه‌شکردنی حیکایه‌ته‌کان له ڕووی بابه‌ته‌وه لێهاتوانه‌یه و سه‌لیقه‌ی هه‌موو جۆره خوێنه‌ریکی تێدایه، له حیکایه‌تی سۆفی و زاهیدانه‌وه تا عاشقان و دڵداران، تا مۆسیقاران و شاعیران و ته‌نانه‌ت مامان و که‌سانی ساده‌ی ناو کۆمه‌ڵ. شێوە و قەبارەی کتێبەکە چەشنێکە، خەیاڵی ئەوەت لا دروست دەکات بە وێنەی حیکایەتخوانە کۆنەکان، لە پاڵ ئاگردانێکدا دابنیشی و چیرۆک بۆ کۆمەڵێکی واقوڕماو لە ئاگر بخوێنیتەوە.