بەرگی پێنجی زنجیرە کتێبەکانی پیشە کۆنەکانی شاری سنە لە ژێر ناوی “کەوشدۆزی” بڵاو کرایەوە.
زنجیرە کتێبەکانی پیشە کۆنەکانی شاری سنە، بە هەوڵ و چالاکیی بەرپرسی کارگرووپی پیشە کۆنەکانی گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کوردستانناسی، “فەرەیدوون حسەینپەناهی”یە کە تا ئێستا پێنج بەرگی بە ناوەکانی ” ئاسنگەری” ” مسگەری” ” حەڵەبیسازی” زەڕنگەری” و ” کەوشدۆزی” کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران.
بەرگی پێنجی ئەم زنجیرە کتێبە لە ژێر ناوی ” کەوشدۆزی” بەرهەمی هەوڵە زانستییەکانی ئەم توێژەرەیە کە چوار پاژ و پاشکۆیەک له خۆ دەگرێت کە بریتین له: “بابەتە گشتییەکان، مادە و ئامێرەکان، لایەنی کۆمەڵایەتیی کەوشدۆزی و سواکارە بەناوبانگەکان”.
جێی ئاماژەیە کە ئەم کتێبە بەرهەمی زانستیی-توێژینەوەیی گرووپی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کوردستانناسییە و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی پەخشانگای زانکۆی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.