شاعیری کورد ناسر ئاغابرا، ناسراو بە ژاکاو ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
یادی به‌خێر هه‌تا کوڕی سه‌ر کانی بووم
پڕ له هه‌ست و ئیلهام و عیشق و جوانی بووم
ئه‌و کاته‌ی ده‌م به گۆرانی ئێواران ده‌هاتمه‌وه کۆڵان
وه‌کو نازداری گه‌ڕه‌کێ پێم ده‌گه‌یی سێوی سوور و بۆنی گوڵ و ڕیحانه‌ی دیاری کیژۆڵان
ده‌ستم ده‌برد بۆ لهقهدارهکهی جیران
ئه‌و جیرانه‌ی به ئاوات بووم لێیان بخوازم ده‌زگیران
هه‌ڵم ده‌مشت بۆنی خۆشی گوڵ و باران
بۆ سه‌بووری گهڕهلاوژهمان داده‌به‌ست ده‌گه‌ڵ یاران
هه‌ستم ده‌کرد له سه‌را په‌رده‌ی پهریانم
نه‌مده‌دا به عومری خدر شه‌و و ڕۆژێکی ژیانم
به‌ڵام کاتێ ده‌ستی زه‌مان له کوچێک دا هه‌ڵی کێشام
چاره نووسی له سه‌ر داوێنی قیر و ئاڵماتۆڕ و بێتۆن
ڕاده‌کێشام له گوێم، بڕا هاڕه‌ی شه‌پۆلی ڕووبار و کاڕه‌ی به‌رخ و توڕه‌ی شمشاڵ
خۆشیه‌کانم لێ‌بدا ده‌گه‌ڵ قوڕقوشمی تاڵ
وا هه‌ست ده‌کا من دیلم و شار زیندانه
من خۆییم و شار بێگانه
کاتێ په‌ری هه‌ڵبه‌سته‌کانم دێنه لام
ده‌میان له نێو ده‌مم ده‌نێن
هه‌تا مهرحهم له سه‌ر زامی قووڵی ده‌روونم دابنێن
له پڕ له شوێنی نادیار ڕه‌گبارێک زه‌نگی ته‌له‌فۆن به‌که‌لله‌ی سه‌رمه‌وه ده‌نێن
په‌ری شێعرم لێ ڕاوده‌نێن
قهڵمم پێ وه‌لاده‌نێن
له‌و کاته‌دا دڵی ته‌نگم له حه‌نجه‌ره‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه ده‌چریکێنێ
من دیلم و شار زیندانه
من خۆییم و شار بێگانه.