خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی «تەمی سەر خەرەند» نووسینی شێرزاد حەسەن
? خوێندنەوەی : فرمێسک محەمەد
? میکسی دەنگ : ئۆمید ئازەرمی
هەر دوای گەڕانەوەم لە غەریبی، لە پاش کۆچ و سەرهەڵگرتنی چەندەھا ساڵ، وێڵبوونم دەنێو شاخ و کێوان، دەربەدەریم دەنێو گوند و شاران، چەشتنی سەرما و گەرما، تاڵی و سوێری، هیوا و دڵساردی، سەرکەوتن و نوشوستی… تاکە خەونێکم ئەوەبوو ڕۆژێک بێت و بۆم بڕەخسێت بگەڕێمەوە مەڵبەندی منداڵی، چ بە تاسە و ترس و تاسووقەوە گەڕامەوە، تاسەی ئەوەی کەسەکان مابن و نەمردبن. چش لەوەی گەورەتر و پیرتر بووبن، بەڵام خۆزگەم دەخواست جارێکی دیکە لە باوەشیان بگرمەوە، لە هەموو خەونەکانمدا هەر دەگەڕامەوە ئەوێندەرێ، من تەنیا لە سەر نامە و پۆست کارتەکان دەژیام و دەلەوەڕام، بۆن و دەنگ و ڕەنگی خەڵک و خاکم لەناو ئەو چەند دێڕانەدا دەبینی، کە لەسەر پشتی کارتەکان و ڕێنووسی پڕ لە هەڵەی نامەکاندا دەمخوێندەوە و کە چی تا دەهات لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژگاردا، کاڵ دەبوونەوە، من دەمزانی زۆربەی دەنگوباس و خواس و هەواڵەکان دڵخۆشکەر و درۆن، چونکە لە خەیاڵ و خەونەکانمدا هەمیشە شتی پێچەوانمەم دەبینی؛ کۆست و کارەسات…
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.