خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / چاپەمەنی خانی کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ دەکات.

چاپەمەنی خانی کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ دەکات.

چاپەمەنی خانی کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ دەکات.

پێگەی هەواڵنێری «ماڵی کتێبی کوردی»- چاپەمەنی خانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڕای گەیاندووە، بە هیوایە کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ بکا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە هەموو نووسەرانی لاو دەکەین کە لەو کارە بەکۆمەڵەدا بەشداری بکەن؛ تاکوو هەم لاوانی کورد بتوانن ئەزموون و بەرهەمی خۆیان ڕاستەوخۆ بخەنە ڕوو، هەم خوێنەرانی کتێبی کوردی لەگەڵ دەنگە نوێیەکان ئاشنا بن.

 چاپەمەنی خانی هیوادارە بتوانێ ئەو چالاکییە وەک زنجیرە کتێبێک لە پەنای ئەدەبیاتی جیددی و کلاسیکی کوردییەوە درێژە پێ بدا و مەکۆیەک بێ بۆ قەڵەمە تازە ڕسکاوەکانیش.

?مەرجەکانی بەشداری:

 ۱. بەرهەمەکە دەبێ بە زمانی #کوردی بێ و بە فۆنتی کوردی و فایلی وۆڕد تایپ کرابێ.

 ۲. هەر نووسەرێکی لاو بۆی هەیە بە چیرۆکێک بەشداری بکا.

۳. تەنیا چیرۆکی تازەلاوان و لاوانی پازدە تا بیست‌وپێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێن.

 ۴. ئەو چیرۆکەی دەنێردرێ نابێ پێش‌تر لە هیچ #کتێب یان #گۆڤارێک‌دا بڵاو بووبێتەوە.

 ۵. لە دوو سێ لاپەڕە کەم‌تر نەبێ؛ واتە لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا کورتیلەچیرۆک، چیرۆکەڵە یان چیرۆکی چەند وشەیی چاپ ناکرێ.

۶. دەرفەتی ناردنی چیرۆک: لەمڕۆوە تا سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ٢٠٢٠ _ ١٣٩٩

 ۷.وێنەی نووسەر و کۆپی ناسنامەیەک کە نیشاندەری تەمەنی نووسەر بێ.

▪️چاپەمەنی خانی بۆ هەڵبژاردنی چیرۆکەکان لە نووسەران و چیرۆک‌نووسانی پسپۆر یارمەتی وەردەگرێ.

▪️چیرۆکە هەڵبژاردەکان لە لایەن ئیدیتۆری خانییەوە هەڵەگری و ئیدیت دەکرێن و بە باش‌ترین شێوە و لە دووتوێی کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

▪️ هیوادارین لەو چالاکییەدا یارمەتی‌دەرمان بن تاکوو بتوانین قەڵەمە نوێیەکان و نووسەرانی داهاتووی کوردی بە کۆمەڵگا و خوێنەرانی کورد بناسێنین.

?بەرهەمەکانتان بنێرن بەو ئادرەسەی خوارەوە:

? http://t.me/xanipub777

? http://Email:azad.xani777@gmail.com

☎️ ژمارەی پەیوەندی: ۰۰۹۸۸۷۳۶۳۰۸۴۰۲

? کاناڵی فەرمی چاپەمەنی خانی:

? @honar_andishabook

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *