خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنى كتێبى «چێژی گێڕانەوە»

ناساندنى كتێبى «چێژی گێڕانەوە»

ناساندنى كتێبى «چێژی گێڕانەوە»

ناسنامه‌ى كتێب: «چێژی گێڕانەوە»، شاخەوان سدیق، وەشانخانەی نووسیار، سلێمانى۲۰۱۹.

شاخەوان سدیق

هەموو نووسەرێك خاوەن دونیابینیی تایبەت بە خۆیەتی، جا ئەم دونیابینییە بۆ ژیان بێت، یان بۆ نووسین و ئەدەب، هەندێك جار ئێمە ئەم دونیابینییانە لە ڕێگای بەرهەمەكانیانەوە دەبینین و دەخوێنینەوە و پێیان ئاشنا دەبین، هەندێك جاریش بەشی زۆری ئەو تێڕوانینانە لای نووسەر بەپەنهانی دەمێننەوە، جا ئەوە ئیشی ڕەخنەگر و ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی شارەزایە؛ كە چۆن لە ڕێگەی نووسینی ڕەخنەیی یان دیمانەوە ئەو نووسەرە دەدوێنێت و دەرگای دڵی بۆ هەڵڕشتن و خستنەڕووی تەواوی دونیابینی و لایەنە شاراوەكانی ژیان و بیركردنەوەی دەكاتەوە.

تا ئەوەی لە نووسین و بەرهەمە ئەدەبییەكانیاندا نەیانتوانیوە بیڵێن و بیخەنە ڕوو، لەوێدا ئازادانە گوزارشتی لێ بكەن. هەر بۆیە هەندێك جار، خوێندنەوەی دیمانەی نووسەر و ئەدیبان، بەتامتر و پڕچێژترە لە بەرهەمە چاپکراوەكانیان (شیعر، چیرۆك و ڕۆمان).

من كە چەند ساڵێكە لە بواری ڕۆژنامەنووسیی ئەدەبیدا كار دەكەم، هەر زوو هەستم بەم نهێنییە كرد و وەك ئەرك و ئارەزوویەكی تایبەتی خۆم، ئەم دیمانانەی بەر دەستتانم لەگەڵ ئەم كۆمەڵە لە نووسەر و ئەدیبانەدا ساز داوە، كە خوێندنەوەی هەر یەكێك لەوانە، تایبەتمەندێتیی خۆی هەیە، لە هەمان كاتیشدا كردنەوەی دەرگایەكن بۆ چوونەژوورەوە لە دونیای تایبەتی ئەو نووسەرانە و ئاشنابوون پێیان.

ئەم دیدارانە بەرهەمی چەند ساڵێکی جیاوازن و لە یەک ماوەی دیاریکراودا ساز نەدراون، بەڵام هەر یەکەیان، هەر ئەو دەمەی کە بەرهەم هاتوون، لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایت و بڵاوكراوە ئەدەبییەكاندا بڵاو كراونەتەوە، ئێستایش لەبەر گرینگیی ناوەڕۆكەكانیان و بە مەبەستی پاراستنیان لە فەوتان، وا دووبارە لە چوارچێوەی ئەم كتێبەدا چاپ و بڵاویان دەكەمەوە. بەو هیوایەی سوودێكیان بۆ خوێنەر و كتێبخانەی كورد هەبێت و لە خوێندنەوەیشیان خوێنەر چێژ ببینێت.

?پێڕستی کتێبەکەش بەمجۆرەیە:

۱. شیعر کەمتر پێوەندیی بە تێگەییشتن لە دونیاوە ھەیە/ مەریوان وریا قانیع

۲. لە ستاییشی ئەدەبدا/ شێرزاد حەسەن

۳. لە ڕێگای شیعرەوە، مانایەک بە ژیانی خۆم دەدەم/ ڕەفیق سابیر

۴. گێرانەوە بەشێكی تەواوكەری گرینگی ژیانە/ بەیان سەلمان

۵. دەنووسم، چونکە شتێکم هەیە بۆ گێڕانەوە/ عەتا محەمەد

۶. بەكوردینووسین بۆ من جۆرێك بوو لە خەبات‌/ جان دۆست

۷. ئەگەر شیعر نەبوایە، ڕەنگە بەرگەی ژیانم نەگرتایە/ نەزەند بەگیخانی

۸. شیعری كوردی زۆر لە ئاستێكی باڵادایە/ لەتیف هەڵمەت

۹. شیعر دنیای خەونە کوژراوەکانمە/ کەژاڵ ئەحمەد

۱۰. بێبەشبوونی من لە منداڵی/ هیوا قادر

۱۱. دەقی زیندوو، ڕەخنەگر/ عەبدولڵا تاهیر بەرزنجی

۱۲. تێڕامانی ئێمە لە سەر كەسایەتیی نووسەرە/ ئەنوەر ڕەشی عەوڵا

۱۳. نووسەر بوونەوەرێكی ئاڵۆز و پەرشوبڵاوە/ ئارام كاكەی فەللاح

۱۴. شیعر نووسین لای من پێوەندیی بە عەشقێكی ناكامەوە هەیە/ محەمەد عومەر عوسمان

۱۵. ئەو ڕانانەی لە ئەدەبیاتی ئێمەدا دەنووسرێن/ دلاوەر قەرەداغی

۱۶. تێكستێك تەواو نییە تا ئەو كاتەی خوێنەرێك نەیخوێنێتەوە/ ماردین ئیبراهیم

۱۷. شیعر نووسین لای من پێوەندیی بە عەشقێكی ناكامەوە هەیە/ محەمەد عومەر عوسمان

۱۸. ئەگەر نهێنیی تێكستی زیندووم بزانیبا ئەحمەدی مەلا

۱۹. وەرگێڕان تەنیا پردی نێوان دووزمان نییە/ كەریم پەڕەنگ

۲۰. چیرۆکی کوردی هێشتا نرخی خۆی پێنەدراوە/ فەڕۆخ نێعمەتپوور

۲۱. نووسین فەزایەکی ناکۆتای بەرفراوانی تایبەتە/ یووسف عزەدین

۲۲. نووسین خەونی بچکۆلەی مرۆڤە/ لازۆ

۲۳. هەر چیرۆكێك ئەگەر لە دوای تەواوبوونی/ فارووق هۆمەر

۲۴. كە دەنووسم بۆنی نێو ڕۆحی خۆم دەكەم/ ئەژین عەبدولخالق

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *