خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «تاسەی قەڵەم»

ناساندنی کتێبی «تاسەی قەڵەم»

ناساندنی کتێبی «تاسەی قەڵەم» بەرهەمی عەزیز وەلیانی

 ناسنامەی کتێب: تاسەی قەڵەم، عەزیز وەلیانی، چاپەمەنی گوتار، سەقز ۱۳۹۷.

مامۆستا عەزیز وەلیانی

ئەوەی ڕاستی بێ لە سایەی گۆڤار و چاپەمەنییەکان ـــ بە تایبەت گۆڤاری سروە و مەهاباد ـــ دەمێک بوو ژمارەی وتارەکانم بەرەو هەڵکشان بوو، بە چەشنێ کە بۆ ئاوڕ دانەوە لە دەقی وتارێک دەبوو لە تەنیشت کتێبخانە شپڕێوە و بچکۆڵانەکەم هەڵتووتوکێم و سەرلەبەری گۆڤارەکان بێنمە ڕوو و پێڕست و لاپەڕەکان بەسەر کەمەوە تا وتاری دەست‌نیشان کراوم دەدۆزییەوە.

جار هەبوو دۆست یا هۆگرێکی قەڵەم لە پێی‌و‌شوێنی وتارێک‌دا ژمارە و ساڵی چاپی لێی دەپرسیم چ وڵامێکم بۆی نەبوو.

کەوابوو لێبڕام زۆربەی وتارەکان بە پێی ڕێکەوتی چاپ و بڵاوبوونەوەیان ڕیزبەندی بکەم و لە توێی ئەم کتێبەی بەردەستان«تاسەی قەڵەم» بە چاپ بگەیێنم.

“تاسەی قەڵەم” لە قەتعی وەزیری و ٦٥٦ لاپەڕە لە خۆ دەگرێ و لە لایەن نەشری ژیر و چاپی «گوتار» لە ساڵی ١٣٩٨ هـ کەوتۆتە بازاڕ.

ئەگەر لێم بە ئیراد نەگرن و نەبێتە ڕووهەڵماڵاوی؛ ئیزن بدەن ئەم ڕاستییە بدرکێنم کە ئەم کتێبە کۆی ئەزموونی نووسینە لە بەستێنی وتاری: تەحقیقی، هەڵسەنگاندن و نەقد، سەروتار، تەحلیل خەبەر ـــ وەک فاکتۆرێکی گرینگی ڕۆژنامەوانی ـــ و … . لە دوایی کتێب ٤٧ لاپەرە تەرخان کراوە بە وشەنامە، تا خوێنەران بەتایبەت گەنج و لاوەکان بۆ مانا و لێکدانەوەی وشە لە ڕستەدا دانەمێنن. 

هیوادارم کەلکی پێویستی هەبێ و ئاواتەخوازم ” تاسە”ی حەز و ئامانجتان بە “قەڵەم”ی هیوا و هومێد بێتە دی.

تاسەی قەڵەم

لە کەش و هەوای ئەوڕۆی وڵاتەکەم قەڵەم چۆن بسەکنێ کە لووزەوی فرمێسکی چارەڕەشان بەری سووتانی دڵ ناگرێ؟ قەڵەم چۆن لە نووسین بوەستێ کە هاوار بۆ نان و ژیان لە بن باڕستی ڕنووان دەخنکێ؟ یان نیخەی سینگی کۆڵ لەپشتێ بە تەقەی نگریسێ بۆ هەمیشە دەوەستێ. قەڵەم چۆن ڕۆبندرێ کە مەنجەنیقی مەینەت و بێ‌به‌شی و… گەنج و لاوانی وڵات تاو دەدا کە ڕا کەن بەرەو هەندەران، بەرەو چارەنووسی نادیار. دە جا، قەڵەم! بە نووکی بە بڕشتت کێوی غەم و پەژارە تێک‌ڕمێنە و پێ بنێ هەرێمی هەراوی هیوا و هومێد بۆ نەخشاندنی کۆشکی تاسە و ئاواتە پیرۆزەکانت. سەرلەنوێ، دیسان بنووسەوە بۆ نەمانی شەڕ، بۆ نەمانی دەرد و میحنەت، بۆ یەک بوون و ڕێز لە کەڕامەتی ئینسان. بنووسە بۆ هەورەکان بەخوڕ ببارێنن؛ با لە جێی گۆلاوە شلوێ و لیخنەکان، جاڕەگوڵی سەربەستی بڕوێن. بنووسە لە پێناو تاسەی وڵاتێکی پڕ شکۆ و ئاوەدان. بنووسە پیڕۆزبایی لە بەهارێکی هەتاهەتایی.

داگرتنی فایلی دەنگی

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش میرزا احمد داواشی بە میزبانی دانشگاه کردستان برگزار شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *